هونەرمەند(حەمە هاشم)پێشەنگایەكی تایبەت دەكاتەوە

هونەرمەند(حەمە هاشم)پێشەنگایەكی تایبەت دەكاتەوە

لە شاری هەولێر..هونەرمەندی شێوەكار(حەمە هاشم) پێشەنگایەكی تایبەتی شێوەكاری دەكاتەوە .

بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری وهونەری هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی هونەری شێوەكاری, بڕیارە سبەی سێشەممە ڕێكەوتی 18/10/2022 لە گەلەری میدیا لە شاری هەولێر,هونەرمەندی كورد(حەمە هاشم) پێشەنگایەكی شێوەكاری بەناونیشانی (چوارچێوەی تاڵ) بكاتەوە .

ئەم پێشەنگایە بۆ ماوەی هەشت ڕۆژ بەردەوام دەبێت و لە ڕێكەوتی 18 تاوەكو 25/10/2022 كراوە دەبێت .

ئاسۆ كاكەیی

هونەرمەند(حەمە هاشم)پێشەنگایەكی تایبەت دەكاتەوە
Top