پەپجی مۆبایل و سپەیستون گۆ هاوبەشییەکی نوێ بۆ گەنجانی داهاتوو ڕادەگەیەنن

پەپجی مۆبایل و سپەیستون گۆ هاوبەشییەکی نوێ بۆ گەنجانی داهاتوو ڕادەگەیەنن


پەپجی مۆبایل((PUBG mobile کە یەکێکە لە بەناوبانگترین یارییە مۆبایلەکان لە جیهاندا، ئەمڕۆ هاوبەشییەکی تەواو نوێی لەگەڵ سپەیستون گۆ وەک سەکۆیەکی کەیفخۆشی سەر بە بڕاندی Spacetoon ڕاگەیاند.
پەپجی مۆبایل لەگەڵ سپەیستون گۆ کاردەکات وەک بەشێک لەم هاوبەشییە ئەفسانەییە بۆ یەکەمجار بۆ دابینکردنی دەرفەتێکی ناوازە بۆ یاریزانان بۆ بەشداریکردنی بێبەرامبەر لە سەکۆی سپەیستون گۆ تا چێژ لە سەیرکردنی کارە تایبەتەکانی ئەنیمێ و کارتۆنەکانی بەردەست لە سەکۆکەدا وەربگرن.
هاوبەشییە سەرنجڕاکێشەکە چالاکییەکانی ناو یارییەکە لەخۆدەگرێت و لە 13ی تشرینی یەکەمەوە بەردەست دەبێت و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت. هەروەها یاریزانان چاوەڕێی دیاری نایاب دەکەن لە کۆمپانیای سپەیستون گۆ و پەپجی مۆبایل. کۆدەکانی پەپجی مۆبایل بۆ کەرەستە تایبەتەکانی ناو یارییەکە بۆ بەشداربووانی بەرنامەی سپەیستون گۆ و بۆ یاریزانە بەختەوەرەکانی پەپجی مۆبایل ئاشکرا دەبن! کۆدەکان بۆ بەشداریکردنی هەفتانە و مانگانە و وەرزییە لە سەکۆی سپەیستون گۆ! هەروەها کۆدەکان لە وڵاتانی میسر و عێراق و کوێت و سعودیە بەردەست دەبن.

سپەیستۆن گۆ خزمەتگوزارییەکی کەیفخۆشیە بۆ بینەرانی عەرەب لە سەرانسەری جیهان. ئەم سەکۆیە زنجیرە وێنە جوڵاوە دڵخوازەکان بۆ بینەران لە هەر کات و شوێنێکدا دابین دەکات. سپەیستۆن گۆ ئەزموونێکی سەرسوڕهێنەر پێشکەش دەکات بۆ خۆشەویستانی وێنەی جوڵاو و ئەنیمی، کە دەتوانن دەستیان بگات بە پێشانگایەکی گەورەی عەرەبی لە بەرنامەکان، جگە لە کۆمەڵێکی بژاردە لە زنجیرە و فیلمی تایبەت کە هەموویان دۆبلاژ کراون بۆ زمانی عەرەبی.

پەپجی مۆبایل بەردەوام بەها بۆ کۆمەڵگەی گەشەسەندووی خۆی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا زیاد دەکات. وێنەی جوڵاو جۆرێکی بەناوبانگ و خواستراوە لە سەرانسەری جیهان، و نەوە جیاوازەکان لەسەر دەنگی نمایشی وێنە جوڵاوەکان لە ماڵەکانیاندا گەورە بوون، ئەمەش وایکردووە ئەم هاوبەشییە بە تایبەتی گرنگ بێت. و هەوڵەکانی کۆمپانیای پەپجی مۆبایل لە هاوبەشیەکەی لەگەڵ سپەیستون گۆ بیرۆکەکە دەگۆڕێت بۆ ڕاستی و جەخت لەسەر جێبەجێکردنی پێداویستییەکانی یاریزانەکان دەکاتەوە.

Game On بەرنامەیەکی تایبەتە بۆ یارییە ئەلیکترۆنییەکان کە لەسەر سەکۆی سپەیستون گۆ نمایش دەکرێت، کە پسپۆڕانی جیهانی یارییە ئەلیکترۆنییەکان لە یەک بەرنامەدا کۆدەکاتەوە بۆ ئەوەی بەهێزترین ئەزموونەکانیان لەگەڵ هەوادارانی یارییە ئەلیکترۆنییەکان هاوبەشی پێبکەن و هەواڵی هەفتانەی جیاواز و گفتوگۆی تایبەت لەگەڵ درەوشاوەترین دروستکەرانی ناوەڕۆک لە جیهانی عەرەبی ببینن، هەروەها پێشبڕکێ و دیاری. و تیمی پەپجی مۆبایل لە ئەڵقەیەکی تایبەتدا لەناو بەرنامەکەدا دەرکەوتن، کە باسیان لە ڕاگەیاندنی نوێترین نوێکارییەکانی ناو یاری پەپجی مۆبایل کرد.

Top