برۆک شێلدز: دایکم منی لە هۆڵیۆد پاراستووە

برۆک شێلدز: دایکم منی لە هۆڵیۆد پاراستووە

بروک شیڵدز مۆدێل و ئەکتەری ئەمریکییە، لە ٣١ی ئایاری ١٩٦٥ لەدایکبووە، بە گەنجترین مۆدێل ناسراوە کە دەستی بە نواندن کردووە، ماوەیەک پەیوەندی لەگەڵ یاریزانی تێنس ئەندرێ ئاگاسی هەبووە، هەروەها هاوڕێی نزیکی مایکل جاکسۆن بووە، بەشداری زۆرێک لە زنجیرەکانی ئەمریکی کردووە، یەکەم دەرکەوتنی وەک مۆدێل بوو لە تەمەنی یازدە ساڵیدا، دیارترین ڕۆڵی سینەمایی بەشداریکردنی بوو لە فیلمی «Pretty Baby» لە ساڵی ١٩٧٨ کاتێک تەمەنی ١٢ ساڵ بوو. و بە یەکێکە لە ئەکتەرە هەرە سەرکەوتووەکانی هۆلیۆد دادەنرێت کە تا ئێستاش بەردەوامە.

جوانی ئەوە نییە کە هەمیشە گەنج بیت
لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی یو ئێس ئەی تودەی، بروک شیڵدز باسی لە چەمکی جوانی کرد وەک مۆدێلێکی پێشوو، ستانداردی کۆمەڵایەتی هەڵەی لە تێکەڵکردنی جوانی لەگەڵ گەنجان ڕوون کردەوە وردەکارییەکانی ڕۆڵی لە فیلمی « قەڵای کریسمس»دا، کە بەم دواییە نمایشکرا، فیلمکە باس لە چیرۆکی نووسەرێکی ئەمریکی دەکات، کە بروک شیڵدز ڕۆڵی تێدا دەگێڕێت، ڕوونی کردەوە کە چیرۆکێکە دەربارەی خۆدۆزینەوە و سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەیە، و ئاماژەی بەوەدا کە قسە لەسەر پێویستی ژنێک نییە کە لەلایەن کەسێکەوە ڕزگاری بێت، وتی: «زۆر سەرنجم ڕاکێشا کە ئەم ژنە چەندە بەهێزە، دایکێکی نایاب و سەرنجڕاکێشە، پیشەیەکی تەواوی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا ئاواتەخوازە زیاتر بەدەستبهێنێت.» لە دەرەوەی کارەکانی بەردەوامە لە پاڵنانی ئەو تێڕوانینە هەڵەیە سەبارەت بە پیربوون لە کۆمەڵگادا، ستانداردی کۆمەڵایەتی بە قبوڵکردنی رێژەیی وەسف دەکات، و ئاماژە بەوە دەکات کە بە درێژایی ژیانی پیشەیی ئەو دەیان ساڵە لە بواری مۆدێل و نواندندا، جوانی لەگەڵ گەنجیدا تێکەڵ کراوە، بە نائومێدکەر وەسف دەکات و دەڵێت «جوانی ئەوە نییە کە هەمیشە گەنج بیت».
لە لایەکی دیکەوە بروک شیڵدز دانی بەوەدانا کە لە مێژە نەشتەرگەری جوانکاری بە دەرزی بۆتۆکس کردووە و لە ئێستادا ئامادەیی خۆی بۆ نەشتەرگەری نوێ پشتڕاست دەکاتەوە.
شیڵدز تەمەن 56 ساڵ لە لێدوانێکدا بۆ گۆڤاری «لیدز هۆم جۆرناڵ»ی ئەمریکی دەڵێت: «من نیگەران دەبم بە چرچ و لۆچیەکانی دەموچاو و حەزم لێیە ڕزگارم بێت لێیان».
لەم رووەوە بەردەوام بوو و وتی: جارجارە پێویستە دەم و چاو گەنج بکەینەوە بە نەشتەرگەرییەکی جوانکاری، چونکە ئەو کون و شوێنەوارانە لا دەبات کە کات لە پێستماندا بەجێی دەهێڵێت.
لەلایەکی دیکەوە شیڵدز دانی بە ترسی خۆیدا ناوە لە دەرئەنجامە ترسناکەکانی نەشتەرگەری جوانکاری، و وتی «دەبێت پزیشکێکی زۆر وریا بدۆزمەوە بۆ نەشتەرگەری جوانکاری، ئەگەرنا لە کۆتاییدا لە جۆکەر دەچم».
لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ گۆڤاری تێلێگراف باسی لە پیشەکەی خۆی کرد، بۆچوونی خۆی لە دژی ئازاردانی سێکسی و دەستدرێژیکردنە سەر لەڕێگەی کەمپەینی «#MeToo»، هەروەها چۆن دایکی یارمەتی داوە لە دوورکەوتنەوە لەم جۆرە ڕووداوانە.
شیڵدز بە ڕۆژنامەی تەلەگرافی ڕاگەیاندووە، بوونی دایکی و پشتگیریی بەردەوامی لە سەرەتای کاری هونەریدا پارێزگاری لێکردووە لە گێچەڵی سێکسی کە لە هۆلیووددا باو بووە، پەروەردەکردنی خۆپارێزی یارمەتی دەدات ژیانێکی هونەری سەلامەتی بۆ دابین بکات، هەرچەندە بوونی دایکی بەردەوام توڕەیی دەکرد هەندێک کەسایەتی دیار دایکی وەک دایکێکی پاسەوان وەسف دەکەن.
ئەوەشی دووپاتکردەوە، هەرچەندە نەیتوانیوە دەستی بگات بە چەندین دەرفەتی هونەری، بەڵام بوونی دایکی لە زۆر شتی پاراستووە، هەروەها هەستی بە خۆشەویستییەکی گەورە کردووە، ئەمەش وایکردووە ئەزموونەکەی جیاواز بێت لە هونەرمەندەکانی تری بەشداربوو لە کەمپەینی «#MeToo» دا.
تێری شیڵدز، دایکێکی توندوتیژ بوو بەرامبەر هەر پیاوێک کە بە شێوەیەکی نەشیاو سەیری کچەکەی بکات و هەڕەشەی لێدەکرد ئەگەر بیری لە زیانگەیاندن پێی بکاتەوە، یان بە شێوەیەکی نەشیاو مامەڵە بکات، ببێتە هۆی لاوازی سێکسی، دایکی هەر زوو بەڕێوەبەری کارەکانی کچەکەی بوو، و سەرەڕای جیابوونەوەیان بە شێوەیەکی کرداریی، بەردەوام بوون لە ژیان پێکەوە تا مردنی دایکەکە لە ساڵی ٢٠١٢.

Top