ئاوێنەی زیرەك و تایبەتمەندییەكانی

ئاوێنەی زیرەك و تایبەتمەندییەكانی

  ئاوێنەی زیرەك لە سەردەمی دیجیتالیدا گرنگی خۆی هەیە، ئەوان تەنیا ئاوێنەیەك نین بەكارهێنەر خۆی تێدا ببینێت، بەڵكو هەواڵەكانی رۆژ بڵاودەكەنەوە، كەش و هەوا نیشان دەدەن و زانیاری لەبارەی چۆنییەتی دەست و ددان شوردن بڵاودەكەنەوە و فیلم نیشان دەدەن و زۆر ئەركی دی كەش.

ئاوێنەی himirror slide smart mirror سەرەڕای ئەوانەی ئاماژەمان پێدان زانیاری لەبارەی پێستی بەكارهێنەرەكەی بڵاودەكاتەوە و بەكارهێنەرەكەی لە چۆنییەتی شوردن و بەكارهێنانی كرێمی تایبەت ئاگادار دەكاتەوە. هەروەها روونكردنەوە لەسەر كاریگەریی و زیانەكانی مادە ئارایشەكان دەدات. تەنانەت رێنوێنی لەبارەی كرێم و داودەرمانی نوێ بڵاودەكاتەوە. یەكێك لە تایبەتمەندییە گرنگەكانی ئاوێنەكە ئەوەیە بەر لەوەی هیچ ئارایشێك بكەی، روخسارت بە شێوەی ئارایش كراو نیشان دەدا، تاكو بزانی لەو جۆرە ئارایش كردنە رازی یان نا؟

 

Top