بەهۆی گڕگرتنی پاسێک یازدە كەس گیان لەدەستدا
لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە پاسێکدا کە قوربانیانی لافاوی لە ویلایەتی سند لە پاکستان هەڵگرتبوو ، ١١ کەس گیانیان لەدەستدا.
بە گوێرەی میدیاکانی پاکستان، لە ویلایەتی سند، پاسێک کە قوربانیانی لافاوی هەڵگرتبوو، ئاگری گرتووە ١١ کەس گیانیان لەدەست داوە کە ٨ کەسیان منداڵن.
ئەم پاسە کە ٨٠ سەرنشینی تێدابوو، لە کەراچیەوە بەرەو شارۆچکەی خیرپورناتان شا دەڕۆیشت و لە نزیک گوندی نووری ئاباد ئاگری گرتووە.
لەم ڕووداوەدا چەندین کەس بریندار بوون و گەیێنراونەتە نەخۆشخانە هەروەها لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئەم ڕووداوە دەستی پێکردووە.
گوڵان: سەردار خەلیل