مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە یاکۆ بیرێندز، کونسوڵی گشتیی نوێی شانشینی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان کرد.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە یاکۆ بیرێندز، کونسوڵی گشتیی نوێی شانشینی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی ئۆکتۆبەر، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە یاکۆ بیرێندز، کونسوڵی گشتیی نوێی شانشینی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان کرد.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا.

لای خۆیەوە کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا، سوپاسی هاریکاریی و هەماهەنگیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و ستایشی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی کرد، بەتایبەتی لە بوارەکانی هەمەجۆرکردنی ئابووری و گرنگیدان بە کەرتی کشتوکاڵ و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە.

Top