ھاوخەمیی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی گەیه‌نرایه‌ خانەوادەی ئاشوتی

ھاوخەمیی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی گەیه‌نرایه‌ خانەوادەی ئاشوتی

دوێنێ سێشەممە 11/10/2022 بە نوێنەرایەتی بەڕێز سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەڕێز د. جەعفەر ئیبراھیم سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکارانی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، بەشداری لە پرسەی خانەوادەی ئاشوتی لە ھۆڵی فنحاس لە کەنیسەی مارگورگیسی شەھید لە گوندی سێجێی سەر بە پارێزگای دھۆک کرد کە چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له‌ ئێستا بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆ لەسەر رێگەی ئەلقوش ھەشت ئەندامی خانه‌واده‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا و سێی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.

له‌ سه‌ردانه‌كه‌دا بەڕێز د. جەعفەر ئیبراھیم ھاوخەمی و پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی به‌ خانه‌واده‌ی ئاشوتی ڕاگەیاند و ھیوای زوو چاکبونەوەی بۆ برینداران خواست. له‌ به‌رامبه‌ردا خانه‌واده‌ی ئاشووتی سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ هاوخه‌می و پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی ده‌ربڕی.

Top