بچووكترین باڵندە لە جیهاندا

بچووكترین باڵندە لە جیهاندا

(humming bird)كە ناوی ئەم جۆرە باڵندەیە و بچووكترین باڵندەیە لە جیهاندا, ئەم باڵندەیە كە زیاتر لە وڵاتی كوبا دەبیندرێت زیاد لە 300جۆری هەیە,قەبارەی بچووكترین جۆری لە نێوان 5 تا 6 سانتییه,هەروەها كێشیان دەگاتە نزیكەی 1.5 و هەندێ جاریش دەگاتە دوو گرام .

بچووكترین باڵندە لە جیهاندا

جۆرە بچووكەكانی ئەم باڵندەیە زۆر خێرا ئەفڕن و لە یەك چركەدا 60 بۆ 70 جار باڵ ئەجووڵێنن, جیاوازییەكی دیكەی ئەم باڵندەیە ئەوەیە كە تاكە باڵندەیە بتوانێت پشتاوپشت بفڕێت و هەر لە كاتی فڕیندا بگەڕێتەوە دواوە, خۆراكی سەرەكی ئەم باڵندەیە شیلەی گوڵە و زۆر كات وەكو هەنگ لەسەر گوڵەكاندا دەر ئەكەون, وە لە توانیاندا هەیە كرمی بچووك و مێشوولە بخۆن .

بچووكترین باڵندە لە جیهاندا

ئەم باڵندەیە كە زیاتر لە وڵاتی كوبا دەبیندرێت,وە لە هەردوو ئەمریكای باكوور و باشوور بوونی هەیەو بایەخ و گرنگییەكی زۆری پێ دەدرێت, بەشێك لە چالاكوانانی ژینگە كاتی خۆیان بۆ ئەم جۆرە باڵندەیە تەرخان كردووەو لە شوێنی تایبەت چاودێری دەكەن تاوەكو لەناو نەچن .

ئاسۆ كاكەیی

Top