نیشانەكانی بەرزبوونەوەی ئاستی شەكری خوێن

نیشانەكانی بەرزبوونەوەی ئاستی شەكری خوێن

لەش بە شێوەیەكی ئاسایی لە خوێندا شەكر بە ئاستێكی دیاریكراو لەخۆدەگرێت، كە بۆ بەخشینی وزە بە خانە و ئەندامەكانی لەش پێویستە، كاتێك كە ئاستی شەكری خوێن بەرزدەبێتەوە و درێژە دەكێشێت، ئەوا گرفتی تەندروستی پەیدادەكات. جگەر و ماسوولكە بڕێكی كەمی شەكر دروست دەكەن، بەڵام زۆربەی شەكری خوێن لە خۆراكەوە سەرچاوە دەگرێت. هۆرمۆنی ئینسولین ئاستی شەكری خوێن لە ئاستی ئاسایی دەهێڵیتەوە بەهۆی هاندانی خانەكانی لەش بۆ وەرگرتنی شەكری خوێن و خەزنكردنی، كەمبوونەوەی هۆرمۆنی ئینسولین، یان كەمبوونەوەی كاریگەرییەكەی دەبێتە ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی شەكری خوێن، بەرزبوونەوی ئاستی شەكری خوێن Hyperglycemia گرفتێكە دوچاری نەخۆشانی شەكرە دەبێتەوە و دوو جۆری هەیە: یەكەم، بەرزبوونەوی ئاستی شەكری خوێندا (پاش نەخواردن بۆ ماوەی هەشت كاتژمێر یان زیاتر) واتە ئاستی بەرزتر لە 130 ملگم/ دێسلیتر. دووەم، بەرزبوونەوی ئاستی شەكری خوێن پاش خواردن Postprandial واتە ئاستی 180 ملگم/ دێسیلیتر یان بەرزتر لە ماوەی 1-2 كاتژمێر پاش ژەمی خواردن. نیشانەكانی بەرزبوونەوەی ئاستی شەكری خوێن: زیاد تێنووبوون یان زیاد برسیبوون، سەرئێشە، بۆرژان، كەمبوونەوەی تەركیز، لێڵبوونی بینین، وشكبوونی دەم، زیاد میزكردن، كۆبوونەوەی گاز لە كۆئەندامی هەرسدا، هەروەها دواكەوتنی چاكبوونەوەی برین.

 

Top