چەند كۆنسێرتێكی محەمەد رەمەزان هەڵوەشایەوە

چەند كۆنسێرتێكی محەمەد رەمەزان هەڵوەشایەوە

لە ئێستادا (محەمەد رەمەزان) ئەكتەر و گۆرانیبێژی میسری كار بۆ زنجیرەیەك كۆنسێرتی گۆرانی دەكات, كە بڕیارە یەك لە كۆنسێرتەكانی لە هەولێر ساز بكات و ڕێكەوتی 27/10/2022 بۆ دیاری كراوە, هەروەها كۆنسێرتێكی دیكە لە قەتەر كە ڕێكەوتی 25/11/2022 بۆ دیاری كراوە .

بەڵام سەبارەت بە كۆنسێرتەكەی لە (ئەسكەندەریە)ی وڵاتی میسر سەرەڕای ئامادەكارییەكان و فرۆشتنی هەموو پلیتەكان دواجار هەڵوەشایەوە, لەم بارەیەوە جێبەجێكاری كۆنسێرتەكە ڕایگەیاند كە نزیكەی 15 بۆ 16 هەزار پلیت فرۆشران و خاوەنی پلیتەكان دەتوانن پارەكانیان وەربگرنەوە, هەروەها سەبارەت بە هۆكاری هەڵوەشاندنەوەی كۆنسێرتەكە كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەگوترا گوایە هونەرمەندێكی گەورە دەستی هەبووە لە تێكدانی, ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاند كە ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستی .

هەروەها دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی سازدانی كۆنسێرتێكی گۆرانی لە وڵاتی سووریا, سەندیكای هونەرمەندانی سوریا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ڕوونكردنەوەیەكیان بڵاوكردەوەو ڕەتیان كردەوە كە محەمەد رەمەزان كۆنسێرت ئەنجام بدات و مۆڵەتیان نەدا .

ئاسۆ كاكەیی

Top