لیپ ستیكی دیجیتالی
لیپ ستیك واتە (سۆراو) یان ماتیك، ئەوەی زۆربەی ئافرەتان بۆ سووركردنی لێوەكانیان بەكاری دێنن، ئەویش بەرەو دیجیتالی رۆیشتووە. سۆراوی جۆری YSL Red Tailor Made دیجیتالییە و بە مۆبایل كۆنترۆڵ دەكرێت. بەكارهێنەر دەتوانێت لەسەر مۆبایلەكەی زیاتر لە چوار هەزار جۆری رەنگی لێو دیاری بكات. سۆراوەكە پێكهاتووە لە ئامێرێكی هۆشمەند كە چوار رەنگی تایبەتی تێدەكرێ و بەهۆی مۆبایلەوە لە تێكەڵاوی ئەو سێ رەنگە هەر رەنگێكی ویستت دەتوانی دەریبینی. چوار رەنگەكە بریتین لە، پێستی، سوور، پرتەقاڵی و پەمەیی. لە تێكەڵاوی ئەو رەنگانە رەنگی دیكەش بەرهەم دێن. نە تەنیا رەنگ بەڵكو رەنگی تایبەت بە سێبەری لێویش هەر بەو ئامێرە بەرهەم دێت. دەتوانیت بەهۆی ئەو ئامێرەوە رەنگێكی یەكێك لە ئامرازەكان بۆ ئەوەی سێت بێت و بگونجێت بۆ نموونە، جانتا یا جلوبەرگ دیاری بكەی و ئامێرەكە رەنگەكە سكان دەكات و رەنگی بە ویستی خۆت بۆ دیاری دەكات. چوار هەزار رەنگ كەم نییە و ئەویش لە پێكهاتەی تەنیا چوار رەنگ.