دەمامكێكی تایبەت بە پاقژكردنی پێست
د.دەنیس گرۆس یەكێكە لەو پسپۆرانەی بواری بەرهەمهێنانی تەكنەلۆژیای جوانكاری تایبەت بە ئافرەتان. دكتۆری ناوبراو بەرهەمگەلێكی زۆری لەبوارەدا بەرهەم هێناوە. یەكێك لەوانە دەمامكێكە كە بە جۆری DRx SpectraLite FaceWare Pro ناسراوە. ئەم دەمامكە لەسەر روخسار دادەنرێ، لە ماوەی تەنیا سێ خولەكدا پێستی بەكارهێنەرەكەی ساف و لوس دەكات. دەمامكەكە بەهۆی لەیزەری تایبەتی دژە پەڵە پێست ساف دەكاتەوە. لە چوار بەشی تیشكی سوور پێكهاتوەو كە بریتین لە 100 گلۆپی LED سوو و هەروەها 62 Led گڵۆپی شین بۆ رێكخستنی چرچ و لۆچی پێست. سڕینەوەی پەڵە و زیبكەكان. لە ماوەی تەنیا دوو هەفتە بەكارهێناندا كاریگەری ئامێرەكە دەردەكەوێت.