پیاوێكی ئوردنی ئاگری لە ماڵ و خێزانەکەی بەردا
![پیاوێكی ئوردنی ئاگری لە ماڵ و خێزانەکەی بەردا](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20221001002018_original_31.jpg )
سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو، کەسێک لە ئوردن لە ناوچەی وادی ئەلرمم لە ناوەندی عەمانی پایتەختی ئەو وڵاتە ئاگری لە ماڵ و منداڵەكانی بەردا و بەهۆیەوە سێ منداڵی گیانیان لەدەستدا.
وتەبێژی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی ئوردن ڕایگەیاند: كە ئەم ڕووداوە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی سێ منداڵ و برینداربوونی سەختی دایک و باوکیان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: كە پیاوه‌كه و هاوسه‌ره‌كه‌یشی به‌سه‌ختی برینداربوون و گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت.
بەپێی میدیاکانی ئوردن، ئەم پیاوە بەهۆی كێشەی خێزانییەوە ئەم کارەی کردووە.
گوڵان: سەردار خەلیل