کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس مۆبایلەکانی Galaxy Z Fold 4 و Galaxy Z Flip 4 خستە بازاڕەکانی عێراق

کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس  مۆبایلەکانی Galaxy Z Fold 4 و Galaxy Z Flip 4 خستە بازاڕەکانی عێراق

کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە فەرمی مۆبایلەکانی Galaxy Z Fold 4 و Galaxy Z Flip 4 خستە بازاڕەکانی عێراق
کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خستنەبازاڕی مۆبایلەکانی مۆبایلەکانی Galaxy Z Fold 4 و Galaxy Z Flip 4ی لە بازاڕی ناوخۆی عێراقدا ڕاگەیاند، بۆ دەستخستن و کڕینیان لەلایەن بەکاربەرانەوە لەڕێگەی پێشانگا و دابەشکار و بریکارە فەرمییەکان لە عێراق.
بەم بۆنەیەوە هەرکەسێک دەستپێشخەری بکات لە کڕینی Galaxy Z Fold 4 کە بەردەستە بە بیرگەی ناوەکی 512 گێگابایت پاکێجێکی دیاری وەردەگرن کە پێکهاتووە لە بەرگاویکەری ئۆتۆمبێلی گەڕۆک و داپۆشەری مۆبایلێک کە پێنووسی S لەخۆدەگرێت، جگە لە پاکێجی ئینتەرنێتی مانگانە بە بڕی 10 گێگابایت بێبەرامبەر بۆ ماوەی ساڵێک لە لایەن کۆمپانیای ئاسیاسێڵەوە، کە بەهای ئەم دیاریانە 240 دۆلارە. لە کاتێکدا ئەوانەی مۆبایلی Galaxy Z Flip 4 دەکڕن کە بە بیرگەی ناوەکی 512 گێگابایت بەردەستە، پاکێجێکی دیاری وەردەگرن کە پێکهاتووە لە داپۆشەری سلیکۆنی پارێزەر، جگە لە بارگاویکەری ناو ئۆتۆمبێل بە توانای 40 وات، لەگەڵ پاکێجی ئینتەرنێتی مانگانە بە بڕی 10 گێگابایت بێبەرامبەر بۆ ماوەی ساڵێک لە لایەن کۆمپانیای ئاسیاسێڵەوە، کە بەهای ئەم دیاریانە 210 دۆلارە. و بۆ زیاتر دەوڵەمەندکردنی ئۆفەرە تایبەتەکەی، سامسۆنگ داشکاندنی تا 77% پێشکەش دەکات لەسەر تێچووی چاککردنەوەی لەکارکەوتنی شاشەکە بۆ یەکەم جار لەکاتی کڕینی هەریەکێک لەو دوو مۆبایلەدا لەپاڵ پاکێجی دیارییە تایبەتەکان.

جێگای ئاماژەیە کە سامسۆنگ پەردەی لەسەر مۆبایلەکانی Galaxy Z Fold 4 وGalaxy Z Flip 4 لە ئاستی جیهانیدا لادا لە میانی چالاکییەکەی Samsung Galaxy Unpacked کە لە مانگی ئابی ڕابردوو لە ویلایەتی نیویۆرک لە ئەمریکا بەڕێوەچوو، کە سامسۆنگ لەگەڵیدا چووە ناو وەرزی نوێی داهێنانەکانی نەوەی چوارەمی ئامێرە چەماوەکان.
شایانی باسە هەردوو مۆبایلەکە بە ووردی دیزاین کراون بۆ ئەوەی ئەزموونێکی بەرزتر پێشکەش بکەن بۆ ئەوەی هەموو بەکارهێنەرێک ئەو مۆبایلەی هەبێت کە لەگەڵ پێداویستییەکانیدا دەگونجێت. سامسۆنگ Galaxy Z Flip 4 لەسەر بنەمای شێوەی ناوازەی خۆی بنیات نراوە، لە هەمان کاتدا بوونی تایبەتمەندییە سەرەکییەکان، لەوانە ئەزموونی کامێرای باشترکراو، بەکارهێنانی پاتری بەتواناتر، و دەرفەتی فراوانتری تایبەتمەندکردن، لە هەمان کاتدا پاراستنی دیزاینە زۆر بچووکەکەی. سەبارەت بە Galaxy Z Fold 4، ئەگەری نوێ بۆ بەکارهێنەران دەکاتەوە، بە دابینکردنی گشتگیرترین ئەزموونی مۆبایلە زیرەکەکان لە سامسۆنگەوە، هەروەها پێشکەشکردنی دیزاینێکی شێوەگۆڕ، لەگەڵ شاشەکانی کە خۆشییەکی گەورە پێشکەش دەکەن، جگە لە چەندین تایبەتمەندی دیکە کە ڕێگە بە بەکارهێنەر دەدەن بۆ ئەنجامدانی ئەو ئەرکانەی کە دەگاتە ئەزموونی کۆمپیوتەر و تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی کامێرا و چارەسەرکەری بەهێزی مۆبایل.

Top