بەهۆی گەردەلولی نۆرۆوە هەزاران کەس لە فلیپین ماڵەكانیان بەجێ هێشت
بەهۆی نزیکبوونەوەی زریانی نۆرۆ، هەزاران کەس لە ناوچە کەناراوەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی فلیپین ڕوویان لە ناوچە پارێزراوەکان کرد.
گەردەلولی نۆرۆ کە خێراتر دەبێت لە نزیک کەنارەکانی فلیپین، بەهۆی گۆڕینی لەناکاوی رێڕەوی خۆی، مەترسی بۆ سەر مانیلی پایتەختی ئەم وڵاتە دروستکردووە.
پێشبینی دەکرێت، خێرایی ئەم گەردەلولە لە 195 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بگاتە 240 کیلۆمەتر.
شارەزایان ڕایانگەیاندووە، لە درەنگانی شەوی یەکشەممەیەدا زریانی نۆرۆ دەگاتە ناوچە کەناراوەکانی فلیپین و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش هەزاران کەس لە گوندەکانی کەناراوەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە گواستراونەتەوە بۆ ناوچە پارێزراوەکان.
گوڵان: سەردار خەلیل