لە نەیجیریا بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمێک چواردە کەس گیانیان لەدەستدا
لە ئەنجامی وەرگەڕانی بەلەمێک لە ڕووباری گۆما لە نەیجیریا، ١٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکیش بێسەروشوێنن.
مایکل ئۆبا، یەكێك لە بەرپرسانی ناوچەی گۆمای نەیجیریا رایگەیاند: ئەو بەلەمەی کە ئەو کەسانەی تێدابوو، لە بازاڕەوە دەگەڕانەوە لە گوندی فادا لە ویلایەتی بنوئە لە رووباری گۆما وەرگەڕاوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له ئه‌نجامی ئه‌م ڕووداوه‌دا 14 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و هه‌ندێكیشیان دیار نه‌مان و 26 كه‌سیش رزگاریان بووه.
ئۆبا نیگەرانی خۆی دەربڕی بۆ ئەم ڕووداوە و لە زیادبوونی ژمارەی قوربانییەكان و ڕایگەیاند، کە تیمەكانی فریاگوزاری لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی ونبووەکان.
گوڵان: سەردار خەلیل