دوای نوقم بوونی بەلەمێک، دەیان هاووڵاتیی چینی بێسەروشوێن بوون

دوای نوقم بوونی بەلەمێک، دەیان هاووڵاتیی چینی بێسەروشوێن بوون

 

 

بەرپرسێکی کەمبۆدیا ڕۆژی هەینی ٢٣ی ئەیلول ڕایگەیاند، دوای وەرگەڕانی بەلەمێک لە کەناراوەکانی کەمبۆدیا، دەیان هاووڵاتیی چینی بێسەروشوێن بوون.

خائنگ فائروم، وتەبێژی پارێزگای سیهانوکویل لە کەمبۆدیا، رۆژی هەینی 23ی ئەیلول بێسەروشوێن بوونی 23 هاووڵاتیی چینیی راگەیاند. ئەوەشی خستەڕوو، كە ئەو هاووڵاتییە چینیانە دوای وەرگەڕانی بەلەمێك لە كەناراوەكانی كەمبۆدیا بێسەروشوێن بوون.  

خائنگ فائروم، ئاماژەی بەوەشکردووە، کەشتییەک کە ٤١ هاووڵاتیی چینی تێدابووە، ڕۆژی پێنجشەممە لە کەناراوەکانی سیهانوکویل لە باشووری ڕۆژئاوای کەمبۆدیا تووشی کێشە بووە و دواتر وەرگەڕاوە. لە نێو ئەم ٤١ هاووڵاتییە چینییەدا تەنیا ١٨ کەس رزگاریان بووە.

بەرپرسانی پۆلیسی کەمبۆدیا ڕایانگەیاندووە، کە گەڕان بەدوای ئەو کەسانەی ونبوونە بەردەوامە و تا ئێستا دوو هاووڵاتیی کەمبۆدیا لە پەیوەندی لەگەڵ ئەو دۆسیەیەدا دەستگیرکراون.

پێش بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هەواڵی کاری نایاسایی و بازرگانیکردن بە کرێکارانی چینی بڵاوبووەوە.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

 

 

 

Top