نادین لەبكی: كێشەكانی كۆمەڵگاكەمان لە فیلمەكەم زیاترن

نادین لەبكی:  كێشەكانی كۆمەڵگاكەمان لە فیلمەكەم زیاترن

دەرهێنەر و ئەكتەری لوبنانی نادین لەبكی، بۆ یەكەمجار قسەی دەربارەی فیلمی «اصحاب و لا عز» كرد، دوای ئەوەی لە مانگی یەكەمی ساڵی رابردوو لە سەكۆی نێتفلێكس نمایش كرا و رووبەڕووی رەخنەی زۆر بووەوە.
نادین لەبكی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ بەرنامەی (دار عەرەبی) گوتی: «بەداخەوە لە ئێستادا هەر بەرهەمێك كە پێشكەشی دەكەین، ڕووبەڕووی ڕەخنە دەبێتەوە، بەڵام لە هەمان كاتدا خەڵكانێك هەن كە دەستخۆشیمان لێ دەكە، ئەو ڕەخنانەی كە لە فیلمەكەش گیراوە، بۆ من دەری دەبڕن كە ئێمە خۆمان دەشارینەوە .»
نادین ئاماژەی بەوەش كرد كە ئەو رەخنانەی ڕووبەڕووی فیلمەكە دەبێتەوە لە كۆمەڵگادا هەیە، فیلمەكەش بە شێوەیەكی نەرم مامەڵەی لەگەڵ كردووە كە زۆر شۆك نەبوو، ئەو شتانەی لە كۆمەڵگەی ئێمەدا ڕوو دەدەن، زۆر لە فیلمەكە شۆكترن.
هەروەها دەڵێت: «دەبێت هەڵیبژێرین كە ئایا سینەما ئاوێنەیەكی واقیعە، یان فانتازیایەكی خەیاڵییە، ئەگەر هەڵبژێرین كە ئاوێنەیەكی واقیعی بین، دەبێت شتەكان وەك خۆیان پێشكەش بكەین».
خێگەی سەرنجە (اصحاب و لا عز) بەهۆی بوێریی هەندێ دیمەن و وشە كەوتە بەر شەپۆلێكی بەرفراوانی رەخنە و هێرش، كە هونەرمەند مۆنا زەكی پشكی شێری لە هێرشەكە بەركەوت، بەهۆی دیمەنێكەوە كە زۆر كەس بە بوێری زانی و وشەگەلێك كە ڕانەهاتووین لێی ببیستن.

Top