هۆكارەكانی هەڵبەزین و دابەزینی مەزاج

هۆكارەكانی هەڵبەزین و دابەزینی مەزاج

  هەڵبەزین و دابەزینی مەزاج Mood swings بریتییە لە گۆڕانی كتوپڕی باری دەروونی، بۆنموونە گۆڕان لە هەستكردن بە دڵخۆشی بۆ حاڵەتی بێزاری، یان ناڕەحەتی و تووڕەبوون، هۆكارەكان بریتین لە: گرفتیی دەروونی دووجەمسەرە Bipolar disorder كە زیاتر دەبێتە ئەگەری دابەزینی مەزاج لەگەڵ كەمخەوی، كە هۆكارە بۆ هەستكردن بە نائارامی و خەمۆكی، دابەزینی ئاستی شەكری خوێن، كە زیاتر لە نەخۆشانی شەكرە و لە ئەنجامی برسیبووندا روو دەدات، هۆكارە بۆ شێوان و تووڕەبوون و هەستكردن بە ناڕەحەتی، زیانی لابەلای بەكارهێنانی هەندێك دەرمان، بەتایبەتی ستیرۆیدەكان Steroids و هۆرمۆنەكان، دووگیانی كە هۆكارە بۆ گۆڕانی رۆژانەی مەزاج، بەتایبەتی خەمۆكی، گرژیی پێش سووڕی مانگانە PMS، وەستانی یەكجارەكی سووڕی مانگانە Menopause، گرفتی زیادبوونی چالاكی و كەمبوونەوەی سەرنج ADHD كە هاوكاتە لەگەڵ زوو تووڕەبوون و خەمۆكی، گرفتەكانی گلاندی دەرەقی لە زیاد دەردان، یان كەم دەردانی هۆرمۆنەكانی، ماددەی كافائین كە لە قاوە و شوكۆلاتە و شلەمەنییە وزەبەخشەكاندا هەیە، زیاد خواردنی شەكر و شیرینی، خەمۆكی، هەروەها سترێسی درێژحایەن.

 

Top