كاتژمێری زیرەك بۆ پێوانی شەكرەی خوێن

كاتژمێری زیرەك بۆ پێوانی شەكرەی خوێن

 كاتژمێرە زیركەكان لە زۆر لایەن پێش مۆبایل كەوتوونەتەوە، چونكە كێشیان كەمە و هەڵگرتنیان ئاسانە، ئەركی چاودێری تەندروستی، جموجۆڵی وەرزشی و سەرەڕای ئەوەی گشت ئەركەكانی مۆبایلیش ئەنجام دەدەن.

كاتژمێرە نوێیەكەی هواوی واتە Huawei Watch GT 3 Pro جگە لەوەی لە زۆر لایەنەوە ناوازەیە، وەك ئەوەی شەحنی باترییەكەی هەتا 14 رۆژ دانابەزێت، بڕیار وایە لە ڤێرژنی داهاتووی ئەم كاتژمێرەدا، خزمەتگوزاری پێوانی شەكرەی ناو خوێن و چۆنییەتی كاركردی بۆری هەناسەدان و هەروەها چۆنییەتی جەستە لەكاتی سەركەوتنە بەرزاییەوەشی پێوە زیاد بكرێت.

لایەنی گرنگ ئەوەیە كە چاودێری نەخۆشی گیرانی ریخۆڵەكانیش دەكات. ئەم خزمەتگوزارییە تا ئێستا لە هیچ كاتژمێرێكی زیرەكی هاوشێوەی دا نییە، بوونی ئەم خزمەتگوزارییانە وا دەكات هاندەرێك بێت بۆ كۆمپانیاكانی دیكەی بەرهەمهێن كە لە بەرهەمە نوێییەكانیاندا ركابەرێكی جیدی Huawei Watch GT 3 Pro بكەن.

Top