کۆماری ئازەربایجان ڕادەستکردنی تەرمی ٣٢ سەربازی ئەرمەنی بۆ ئەم وڵاتە ڕاگەیاند

کۆماری ئازەربایجان ڕادەستکردنی تەرمی ٣٢ سەربازی ئەرمەنی بۆ ئەم وڵاتە ڕاگەیاند

 

کۆمیسیۆنی دەوڵەتیی زیندانیان و بێسەروشوێنانی ئازەربایجان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، كە تەرمی ٣٢ سەربازی ئەرمینیا کەلە شەڕ و پێکدادانی سنووردا لە  ١٢ بۆ ١٤ی ئەیلول کوژراون ، ڕادەستی ئەرمینیا کراوە.  

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: تەرمی 32 سەربازی ئەرمینیا کە لە زەویەکانی ژێر کۆنترۆڵی سوپای ئازەربایجان دۆزراونەتەوە، لەلایەن هێزەکانی داواكاریی گشتی سەربازیی ئەو وڵاتە پشکنینیان بۆ کراوە و هیچ نیشانەیەکی توندوتیژی لەسەر تەرمەکان نەبووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە لە ماوەیەکی نزیکدا تەرمەكانی دیكەی سەربازانی ئەرمینیا ڕادەستی ئەم وڵاتە دەکرێت.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان، لەم پێکدادانانەدا کە ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بووە، ٧٩ سەربازی ئەم وڵاتە كوژراون.

هەروەها ئەرمینیاش کوژرانی ١٣٥ سەربازی ئەم وڵاتەی ڕاگەیاندووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top