بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە قاهیرە سەردانی باڵوێزخانەی عێراق و بریتانیا دەکات

بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە قاهیرە سەردانی باڵوێزخانەی عێراق و بریتانیا دەکات

بەمەبەستی تاوتۆی کردنی کاروباری رەوەندی عێراقی و کوردستانی لە قاهیرە ، شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی قاهیرە سەردانی بەرێز دکتۆر ئەحمەد نایف ئەلدلێمی باڵوێزی عێراقی فدرالی لە قاهیرە کرد، لە میانەی ئەو دیدارە باس لە رەوشی ئەمرۆی عێراق و پێشهاتەکان کرا، و هەردوو لا هیوایان خواست ناکۆکییەکان بە گویرەی دەستوور چارەسەبکرێت، لە تەوەرێکی دیکە باس لە هاوکاریکردنی رەوەندی عێراقی و کوردستانی و چۆنیەتی هاوکاریکردنیان بە تایبەتی قوتابیان، بەرێز دلێمی لای خۆی ئەوەی دوو پاتکردەوە کەوا باڵوێزخانەی ماڵی سەرجەم عێراقییەکانە دوور لە جیاوازی نەتەوەیی و ئاینی، لە لای خۆیەوە بەرپرسی مەکتەبی پارتی سوپاسی بەرێز باڵوێزی عێراقی کرد بۆ ئەو پێشوازیە گەرمە و هەوڵدانی بۆ خزمەتکردنی عێراقییەکان.

لە لایەکی دیکەوە بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە وڵاتی میسر سەردانی باڵویزخانەی شانشی یەکگرتوو لە قاهیرە کرد بۆ پێشکەشکردنی پرسە و سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوای شاژن ئیزابیسی دووەم و لە تۆماری پرسەدا سەرەخۆشی لە میللەتی بریتانیا و پادشا چارلیزی سێەم شای شانشینی یەکگترتوو و باڵوێز و ستافی باڵوێزخانە کرد و هەروها کۆچی دوای شاژنی بە زیانێکی مەزن هەژمارکرد.

 

Top