سه‌رۆكی حكوومه‌ت به‌ناوی حكوومه‌ت و گه‌لی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ خه‌ڵكی به‌ریتانیا ده‌كات

سه‌رۆكی حكوومه‌ت به‌ناوی حكوومه‌ت و گه‌لی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ خه‌ڵكی به‌ریتانیا ده‌كات


سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ناوی حكوومه‌ت و گه‌لی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ حكوومه‌ت و خه‌ڵكی شانشینی یه‌كگرتوو كرد به‌هۆی كۆچی دوایی شاژن ئێلیزابێتی دووەم.

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: ئەمڕۆ لە شاری هەولێر، بۆ کۆچی دوایی خاوەنشکۆ شاژن ئێلیزابێتی دووەم، شاژنی کۆچکردووی شانشینی یەکگرتوو، پرسە و هاوخەمی حکومەتی هەرێم و خەڵکی کوردستانمان لە ڕێگەی کونسولی گشتیی بەریتانیا بەڕێز دەیڤد هانت، بە خەڵکی بەریتانیا گەیاند.

سه‌رۆكی حكوومه‌ت ڕاشیگه‌یاند: لە تۆماری پرسەدا، بە ناوی حكومەتی هەرێم و گەلی کوردستانەوە، پرسە و سەرەخۆشیمان لە بنەماڵەی شانشین و حکومەت و خەڵکی شانشینی یەکگرتوو کرد.

Top