لە ماوەی 6 مانگدا داهاتی گەشتیاریی ئیمارات گەیشتە زیاتر لە 5 ملیار دۆلار

لە ماوەی 6 مانگدا داهاتی گەشتیاریی ئیمارات گەیشتە زیاتر لە 5 ملیار دۆلار

 

 

ئیمارات لە ماوەی ٦ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە ٥ ملیار دۆلار داهاتی گەشتیاریی دەستکەوتووە.

بەرپرسانی ئیمارات لە ڕاپۆرتێکدا ڕایانگەیاندووە، کە ئەو وڵاتە لەماوەی ٦ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا (٢٠٢٢) توانیویەتی زیاتر لە ١٩ ملیار درهەم کە بەرامبەرە بە ٥ ملیار و ١٧ ملیۆن دۆلارە لە بواری گەشتیاریدا بەدەست بهێێت.

لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە: 12 ملیۆن کەس لە ماوەی 6 مانگدا هۆتێلەکانی ئیماراتیان بەکارهێناوە، کە دەکاتە 42% گەشەی کردووە، پێشبینی دەکرێت لە وەرزی زستانی داهاتوودا ئەم ژمارەیە زیاتر بێت.

گەشتوگوزار لە بواری نێودەوڵەتیدا لە دوای كۆتایی هاتنی پەتای كۆرۆنا لە گەشەكردندایە و هەندێك وڵات لەوانە ئیمارات گەیشتووەتە ئاستی پێش پەتاكە، بەڵام هەندێك وڵاتی دیكە هێشتا لەگەڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا دەجەنگن هاوشێوەی چین، كەرەنتینە كردن و ناچالاکی هێشتا لە بواری گەشتیاریدا بێ بەشن.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top