ڕوونکردنەوەیەک لە ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک – گەرمیان

ڕوونکردنەوەیەک لە ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک – گەرمیان

دەربارەی ھەڤاڵ بەھمەن کاکە عەوڵا ئەندامی پەڕلەمانی کوردستان لە فراکسێونی پارتیمان،

بە پێویستمان زانی ئەم ڕوونکردنەوەیە دەربکەین:

لە ھەموو پرۆسەیەکی دیموکراسی لە ھەڵبژاردنەکان بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکان یا ئەندامێتیی پەڕلەمانی کوردستان یان لە ناو پارتە سیاسییەکان بۆ بەشداربوون لە ئۆرگانێکی حزبی بە شێوەی دیموکراتی یان خۆپاڵاوتن بۆ بەشداربوون لە کۆنگرەی حزبەکەی کە تێیدا کار دەکات، لە گشت یەکێک لەو پرۆسە دیموکراسییانە ھیچ کات و لە ھیچ شوێنێکی دونیا نەبووە ھەموو ئەوانەی بەشداریی ھەر ھەڵبژاردنێک دەکەن بۆ ئەوەی ببنە ئەندامی کۆنگرە و ھەر ھەموو ئەوانی خۆیان پاڵاوتووە دەنگ بێنن و ببنە ئەندامی کۆنگرە!!!

ھەڤاڵ بەھمەن کادری پارتیمانە لە سنووری ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک - گەرمیان و ئەندامی پەڕلەمانی کوردستانە لە فراکسیونی پارتیمان و، یەکێکە لە کادرە ھەرە دڵسۆز و بەتواناکان و جیگای باوەڕی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک - گەرمیان و ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتیمان و جەماوەری دڵسۆزی پارتیمانە ،
ھەر بۆیە لە پرۆسەی ھەڵبژاردنی ٢٠١٨ بۆ پەڕلەمانی کوردستان بە دەنگی ئەندامانی پارتیمان و جەماوەری دڵسۆزی کوردستان بوو بە ئەندامی پەڕلەمانی کوردستان.

ئێستا لێرە و لەوێ دەبینین و دەبیستین ھەڵمەتێکی نابەجێی نەیار و کینە لە دڵان دژ بەھەڤاڵ بەھمەن کاکە عەوڵا دەکرێت !! دەمانەوێت ئەوە ڕابگەیەنین ئەو ھێرشانە بەو شێوەیە دژی کادرێکی دڵسۆز و چالاکی پارتیمان ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو کادرە سەربەرزەی سنووری چالاکیی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک - گەرمیان کاکە بەھمەن کادرێکی چەند دڵسۆز و بەتوانایە و جێگای ڕێز و باوەڕە و، لەو کەسە دڵسۆزانەیە کە ھەرگیز بۆ ھیچ پۆست و سامانێک و بەرامبەرێک خۆی ناچەمێنێت. ئەو شێوە ھێرشانەش نەک کاریگەریی نەرێنی لەھەڤاڵ بەھمەن و لە دۆستانی ئەو ھەڤاڵەمان ناکەن بەڵکو کاك بەھمەن زیاتر و باشتر لەژارە باشەکان بەردەوام دەبێت وبەڕێزیان زیاتر لە دڵمان و دڵی گشت دڵسۆزانی ڕێبازی پیرۆزی بارزانی خۆشەویستیی زۆر زیاتر بووە، دیارە نەیاران چەند لە ناو و سێبەری کاک بەھمەن و کارە باشەکانی تۆقیون!

کاکە بەھمەن دڵسۆزە و جێگای ڕێزی پارتی دیموکراتی کوردستانە، توانا و بیرکردنەوە پاک و نیشتمانپەروەرەکانی و ھەوڵ و تێکۆشانی لە پێناو خزمەتکردن بە خاک و گەلی کوردستان لە لای پارتیمان باش ناسراوە و جێگای ڕێز و پێزانینە.

کاک بەھمەن یەکەم دەنگی بھێنابا ھەر ھەمان ھەڤاڵ بەھمەنی دڵسۆزی جاراندەبوو و لەخۆبایی نەدەبوو و ھیچ شتێکیش کاریگەریە نەرێنی لە ورەی کاک بەھمەن ناکات، زۆر ئەندامی بەتوانا و دڵسۆز لەناو ڕیزەکانی پارتیمان ھەن و بەشداریی ھەڵبژاردنەکان دەکەن و تەنھا ژمارەیەکی سنووردار و بە ڕێژەیەکی تایبەت دەنگ بە دەست دێنن، ئەوەش زۆر ئاساییە.

بۆیە سوپاس و دەسخۆشی لە کاکە بەھمەن دەکەین بۆ ڕەوشتبەرزی و دڵسۆزی و کارە باشەکانی.

دکتۆر کەمال کەرکووکی
سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک - گەرمیان
١٢-٩-٢٠٢٢

Top