بۆ یەكەمجار فیلمی كۆمیدیی كوردی (كاكەم ئەزانێ) نمایش دەكرێت

بۆ یەكەمجار فیلمی كۆمیدیی كوردی (كاكەم ئەزانێ) نمایش دەكرێت

بۆ یەكەمجار لە هۆڵی ڕۆشنبیری لە شاری سلێمانی, فیلمی كۆمیدیی كوردی (كاكەم ئەزانێ) نمایش ئەكرێت كە (سەركەوت محەمەدی) كاری دەرهێنانی ئەنجامداوەو لەلایەن دكتۆر (جەلال نەسیری) نووسراوەتەوە .

فیلمی (كاكەم ئەزانێ) كە فیلمڵكی كۆمەڵایەتی و كۆمیدییە و بەهاوبەشی ژمارەیەك ئەكتەری باشوور و ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەرهەم هاتووە,بڕیارە ڕێكەوتی 15/9/2022 یەكەم نمایشی لە سلێمانی لە هۆڵی ڕۆشنبیری بەڕێوەبچێت و تاوەكو 29/9/2022 بەردەوام بێت, ڕۆژانە لە دوو كاتی جیاوازدا ئەم فیلمە نمایش دەكرێت 6:30ئێوارە و 9ی شەو .

بۆ یەكەمجار فیلمی كۆمیدیی كوردی (كاكەم ئەزانێ) نمایش دەكرێت

ئەم فیلمە كە باس لە پەیوەندییەكی كۆمەڵایەتی و خۆشەویستی دەكات بە شێوەیەكی كۆمیدی, لەشاری سنە و شاری سلێمانی دیمەنەكانی تۆمار كراون,هەروەها ژمارەیەك ئەكتەر و شانۆكار تێیدا بەشدارن, لەوانەش عیرفان وەستا محەمەد-دڵسۆز ماوەتی-سومەیە رەحیمی-زاهید كەریمی-عەدنان قەوامی و ژمارەیەك ئەكتەری دیكەی كورد تێیدا بەشدارن .

ناوەڕۆكی فیلمەكە باس لە پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان و چیرۆكێكی خۆشەویستی دەكات بە شێوەیەكی كۆمیدی, عیرفان وەستا محەمەد ناسراو بە (حەمە دەمبڵ) لەم فیلمەدا ڕۆڵی كەسێك دەبینێت بە ناوی (حەمە) كە عاشقی كچێك ئەبێت بە ناوی (كاڵێ) كە خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانەو (سومەیە ڕەحیمی) ڕۆڵی ئەبینێت, دوای ئەوەی حەمە چاوی بە كاڵێ ئەكەوێت عاشقی ئەبێت و بەم هۆیەوە حەمە لە شاری سلێمانییەوە ڕووئەكاتە شاری سنە بۆ ئەوەی داوای دەستی كاڵێ بكات و بیكاتە هاوبەشی ژیانی .

ئاسۆ كاكەیی

بۆ یەكەمجار فیلمی كۆمیدیی كوردی (كاكەم ئەزانێ) نمایش دەكرێت
Top