ژمارەی ئەو ئۆکرانییانەی کە چوونەتە ناو هەنگاریا گەیشتە ٩١٦ هەزار کەس

ژمارەی ئەو ئۆکرانییانەی کە چوونەتە ناو هەنگاریا گەیشتە ٩١٦ هەزار کەس

 

 

ژمارەی ئەو هاووڵاتییە ئۆکرانییانەی کە لە کاتی دەستپێکردنی هێرشەکانی ڕووسیاوە چونەتە هەنگاریا گەیشتە 916 هەزار کەس.

گیورگی باکوندی ڕاوێژکاری باڵای ئاسایشی ناوخۆی سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "M1" ڕایگەیاند، لە سەرەتای لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا تا ئێستا ٩١٦ هەزار کەس لە ئۆکرانیا هاتوونەتە ئەم وڵاتە.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،كه‌ له‌ 1ی كانونی دووەمەوە‌ رێگری له‌ هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی 162 هه‌زار په‌نابه‌ری نایاسایی له‌  وڵاتانی دیكه‌وه‌ كراوه.‌

باکوندی ئاماژەی بەوەدا کە ژمارەی ناوبراو لە ماوەی هەمان ساڵی ڕابردوودا 60 هەزار کەس بووە و گوتیشی: هەروەها ساڵی ڕابردوو 600 کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە پەناخوازانەوە دەستگیرکراون و ئەم ژمارەیەش بۆ هەزار و 220 کەس لەم ساڵەدا زیادی کردووە.

باکوندی هەروەها ڕوونی کردەوە: لە ساڵی ٢٠١٥دا زۆرینەی ئەو پەنابەرانەی کە دەهاتنە ناو ئەو وڵاتە خەڵكی سوریا بوون، بەڵام ئێستا زۆربەیان لە ئەفغانستان و هیندستان و پاکستان و نیپاڵ و تونس و فەلەستین و مەغریبەوە دێن.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە بۆ ڕێگریکردن لە هاتنی پەنابەرانی نایاسایی، هەنگاریا  تەلی دڕکاویی هەڵاوەسراوی لەسەر سنوورەکانی سربیا و کرواتیا جێگیر كردووە و لە ناوچە سنوورییەکان باری نائاسایی ڕاگەیاندووە.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top