پاکستان: ئاوەدانکردنەوەی زیانەکانی لافاو پێویستی بە زیاتر لە ١٠ ملیار دۆلار هەیە

پاکستان: ئاوەدانکردنەوەی زیانەکانی لافاو پێویستی بە زیاتر لە ١٠ ملیار دۆلار هەیە

 

 

پاکستان ڕایگەیاند: کە ئاوەدانکردنەوەی ئەو وێرانکارییەی کە بەهۆی لافاوەوە لەم وڵاتەدا ڕوویداوە، پێویستی بە زیاتر لە ١٠ ملیار دۆلار هەیە.

وەزیری پلاندانانی پاکستان ڕایگەیاند، کە وڵاتەکەی پێویستی بە زیاتر لە ١٠ ملیار دۆلارە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانانەی کە بەهۆی لافاوەوە لەم وڵاتەدا کەوتوون.

دوایین ئاماری قوربانیانی مرۆیی بەهۆی لافاو و بارانبارینی ئەم دواییەی پاکستان ئاماژە بەوە دەکات، کە ژمارەی ئەو کەسانەی لەم ڕووداوەدا گیانیان لەدەستداوە بۆ هەزار و ٦١١ کەس زیادی کردووە، لەو ژمارەیەش لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا تەرمی ٢٨ کەس دۆزراونەتەوە.

بە وتەی دەسەڵاتدارانی ناوخۆی پاکستان، هێشتا شارۆچکە و ناوچە دوورەدەستەکان هەن كە دەكەونە باکووری وڵات و لە ناوچە شاخاوییەکان ، كە هێزەکانی فریاگوزاری نەگەیشتوونەتە ئەو ناوچانە، لەگەڵ گەیشتن بەو ناوچانە، ئەگەری هەیە ژمارەی قوربانیانی لافاوەکە زیاتر دەببێت.

بارانبارینی بەخوڕی وەرزی لە پاکستان کە لە مانگی تەمموزی ئەمساڵدا گەیشتە لوتکە، کاریگەری لەسەر ژیانی زیاتر لە 33 ملیۆن هاووڵاتیی پاکستانی هەبووە کە دەكاتە لەسەدا 14ی دانیشتوانی پاکستان.

هەروەها زیانێكی زۆری ماددیش بە هاووڵاتییانی پاکستان گەیشتووە و نزیکەی یەک ملیۆن خانوو بە تەواوی وێران بووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top