لە مێژووی سینەمای میسریدا هێند سەبری لە لیستی خاوەن زۆرترین داهاتە

لە مێژووی سینەمای میسریدا هێند سەبری لە لیستی خاوەن زۆرترین داهاتە

هێند سەبری ئەستێرەی ناسراوی تونسی خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بەو سەركەوتنە گەورەیەی كە لە دوایین فیلمی «كیرا والجن» بەدەست هێناوە، كە بەردەوامە لە كۆكردنەوەی داهات و تا ئێستا بەربەستی 106 ملیۆن جونەیهی میسریی تێپەڕاندووە.
بەم شێوەیە، هێند سەبری بە فیلمەكانی دەبێتە یەكێك لەو ئەستێرانەی لیستی دە فیلمی زۆرترین داهات لە مێژووی سینەمای میسردا، هەردوو فیلمی (كیرا والجن و فیل الازرق) كە داهاتەكانیان لە 114 ملیۆن جونەیهی میسرییە، هاوكات فیلمی كۆریدۆر كە داهاتەكەی لە ٨٠ ملیۆن نزیك بووەوە.
هێند سەبری لە كۆمێنتێكدا ئاماژەی بەوە كردووە كە خۆشحاڵە بە ئامادەبوونی لە سێ فیلمی گرنگ و گەورەدا و ئەوەش لە مێژووی سینەمای میسری و عەرەبیدا تەمەنێكی درێژ دەبێت، هیند خۆشحاڵیی خۆی بە كارەكە دەربڕی و پێی وایە كە سینەمای میسر دەگەڕێنێتەوە بۆ سەردەمی پاڵەوانێتییە بەكۆمەڵە گەورەكان، هەروەها داهاتێكی زۆریشی بەدەست هێناوە، لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا كە ئەم داهاتانە بەڵگەن لەسەر ئەوەی میسری و عەرەبەكان بینەری زۆر هۆشیارن و سینەمایان خۆش دەوێت، هەرچەندە ماوەی فیلمەكە گەیشتە سێ كاتژمێر، بەڵام ئەو هەموو ئەم سەركەوتنە گەورەیەی بەدەست هێنا.
لەم فیلمەدا، كەریم عەبدول عەزیز و ئەحمەد عزز، بەشدارن و لە دەرهێنانی مەروان حەمەدە، ئەمەش چوارەمین كاری هاوبەشیانە دوای فیلمی (عمارە یعقوبیان، ئیبراهیم الابیض و الفیل الازرق) و دووەم فیلمە كە سیناریۆكەی لەلایەن ئەحمەد موراد نووسراوە.

Top