دوای زیاد لە 40 ساڵ گریندایزەر دەگەڕێتەوە شاشەكان

دوای زیاد لە 40 ساڵ گریندایزەر دەگەڕێتەوە شاشەكان

هەواڵێكی دڵخۆشكەر بۆ بینەرانی فیلمە كارتۆنییە كۆنەكان, لە ئێستادا كار دەكرێت بۆ دووبارە گەڕانەوەی گریندایزەر بۆ سەر شاشەكان .

دوای زیاد لە 40 ساڵ دووبارە زنجیرە كارتۆنی گریندایزەر دەگەڕێتەوە شاشەكان,ئەم هەواڵە دڵخۆشكەرە لە دوای ئەوە دێت كە لەسەر شاشەكانی بۆلیڤارد لە ریازی عەرەبستانی سعودیە چەند وێنە و پۆستەرێكی گریندایزەر پێشكەش بە گەشتیاران و ئامادەبووانی شوێنەكە كرا, كە ئەم سوپرایزە ئاماژەیەك بوو بۆ درووستكردنی بەشی نوێ و دووبارە دەركەوتنەوەی گریندایزەر لە شاشەكانی سعودیە .

دوای زیاد لە 40 ساڵ گریندایزەر دەگەڕێتەوە شاشەكان

بەم هۆیەوە كۆمپانیای مەنگا كە تایبەتە بە بەرهەمهێنانی كاری هونەری لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا پڕۆژەیەكی نوێی بەناوی(project G) ڕاگەیاند, ئەویش بە هەماهەنگی لەگەڵ چەند كۆمپانیایەكی ژاپۆنی و لە نێویاندا كۆمپانیای (داینامیك پلانینگ) كە مافی بەرهەمهێنان و بڵاوكردنەوەی گریندایزەری بەدەستەوەیە, هەروەها (جۆ ناغای)ی نووسەر و خاوەن بیرۆكەی گریندایزەر خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم پڕۆژەیە دەربڕی و بەگەرمی پێشوازی لەم هەماهەنگییە كرد كە بەهاوبەشی چەند پسپۆڕ و هونەرمەندێكی ژاپۆنی ئەنجامدەدرێت .

دوای زیاد لە 40 ساڵ گریندایزەر دەگەڕێتەوە شاشەكان

هەروەها كۆمپانیای مەنگا بۆ هەموو هونەرمەندانی جیهان پێشبڕكێیەكی ڕاگەیاند تاوەكو بتوانن لەم كارەدا بەشدار بن,ئەویش بە نەخشەكێشان و دیزاینكردنی ڕۆبۆتە بەهێزەكەی ئەم زنجیرە كارتۆنە كە بە یوفۆ گریندایزەر بەناوبانگە, هەروەها كۆمپانیاكە خەڵاتی 15000 دۆلاری بۆ براوەی ئەم پێشبڕكێیە دیاریكردووە .

دوای زیاد لە 40 ساڵ گریندایزەر دەگەڕێتەوە شاشەكان

هاوكات لە هەژماری تایبەتی(project G) تویتێك بڵاوكرایەوە كە داوای لە سەرجەم هونەرمەندانی جیهان كرد كە دەتوانن بەشدار بن بە نەخشەكێشان و دیزاینكردنی ئەو ڕۆبۆتانەی كە ڕووبەڕووی گریندایزەر دەبنەوە .

دوای زیاد لە 40 ساڵ گریندایزەر دەگەڕێتەوە شاشەكان

شایەنی باسە..یوفۆ گریندایزەر زنجیرە كارتۆنێكی خەیاڵی زانستییە و باس لە هێرشی بوونەوەرە ئاسمانییەكان دەكات,بۆ یەكەمجار لە ئۆكتۆبەری ساڵی 1975 نمایش كرا كە 74 ئەڵقە لە خۆ دەگرێت,هەروەها لە كۆتایی ساڵانی هەفتاكان كاری دۆبلاژ بۆ ئەم زنجیرە كارتۆنە كرا بۆ زمانی عەرەبی و لە سەرەتای هەشتاكان لە چەندین تیڤی و شاشەی وڵاتانی عەرەبی وەك سعودیە و عێراق و سوریا و لوبنان و ئەردەن و مەغرب نمایشكرا كە بەمەش بینەرێكی زۆری كۆكردەوە .

ئاسۆ كاكەیی

دوای زیاد لە 40 ساڵ گریندایزەر دەگەڕێتەوە شاشەكان
Top