لە هەڵەبجە پەردە لەسەر پەیكەری(ئەحمەد موختار جاف)لادرا

لە هەڵەبجە پەردە لەسەر پەیكەری(ئەحمەد موختار جاف)لادرا

دوای درووستكردن و كردنەوەی خوێندنگەیەكی قۆناغی ئامادەیی بەناوی شاعیری گەورەی كورد(ئەحمەد موختار جاف) لە سەنتەری شاری هەڵەبجە, هاوكات پەیكەرێك بۆ ئەم شاعیرە درووستكراو لە حەوشەی خوێندنگەكە دانرا .

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێكەوتی 25/8/2022 لە شاری هەڵەبجە پەردە لەسەر پەیكەری شاعیری دیاری كورد(ئەحمەد موختار بەگی جاف) لادرا .

لە هەڵەبجە پەردە لەسەر پەیكەری(ئەحمەد موختار جاف)لادرا

بە ئامادەبوونی ژمارەیەك هونەرمەند و كەسایەتی دیاری شاری هەڵەبجە, پەردە لەسەر پەیكەری شاعیری گەورەی كورد (ئەحمەد موختار بەگی جاف) لادرا, كە ئەم پڕۆژەیە لەسەر ئەركی گروپی كۆمپانیاكانی هەڵەبجە جێبەجێكرا .

لە هەڵەبجە پەردە لەسەر پەیكەری(ئەحمەد موختار جاف)لادرا

ئەم پەیكەرە كە بە مادەی بڕۆنز درووستكراوە, پێوانەی بەرزییەكەی 450 سانتییە كە دەكاتە چوار مەتر و نیو, لەلایەن هونەرمەند و پەیكەرساز (چێنەر نزار) درووستكراوە .

لە هەڵەبجە پەردە لەسەر پەیكەری(ئەحمەد موختار جاف)لادرا

پەیكەرساز (چێنەر نزار) لە نوێترین بڵاوكراوەیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك, سەبارەت بە دانانی پەیكەری شاعیر(ئەحمەد موختار جاف) ئاماژەی پێدا كە لە نێو كارەكاندا بە پشت بەستن بە سەرچاوەی ڕاست و باوەڕپێكراو,دەركەوت كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و لەسەر هەندێ بەرگی دیوانی شیعرییەكانی وێنەیەك بەناوی ئەم شاعیرەوە بڵاوكراوەنەتەوە بەڵام لەڕاستیدا ئەوە هەڵەیەو وێنەكە هی ئەم شاعیرە نییە .

لە درێژەی نووسینەكەیدا چێنەر نزار دەڵێت:ئازیزان دەمەوێت روونکردنەوەیەک بدەم لەسەر وێنەکانی ئەحمەد موختار بەگی جاف کە لە ئێستادا لە تۆرەکۆمەڵایەتیەکان و تەواوی زۆربەی بەرگی دیوانە شیعرییەکانی بڵاو کراوەتەوە کە ئەو نیە وەک لە خوار نوسینەکەمەوە ۳ وێنە هەیە, وێنەی یەکەم ئەو وێنەیەیە کە زۆر بەربڵاو بوونی هەیە بە ناوی ئەحمەد موختار بەگی جافەوە ، بەڵام وێنەی ژمارە یەک لە دەمی بنەماڵە و کەس وکاری ئەحمەد موختار بەگی جاف و مامۆستا کۆچەر میرزا ئەنوەر راستکراوەتەوە کە ئەو وێنەیە (عیزەت بەگی وەسمان پاشا)یە کە دەکاتە برای ئەحمەد موختار بەگی جاف ، وێنەی ۲  و وێنەی۳ وێنەی ئەحمەد موختار بەگی جافە من بۆ پەیکەرەکە سوودم لەم وێنانە بینیووە وەپەیکەرەکە بە لیژنەیەکی ووردو لێزانەدا تێپەڕیووە بە ئاگاداری بنەماڵەی شاعیر، دەمەوێت سوپاسی گرووپی کۆمپانیاکانی هەڵەبجە بکەم بە تایبەت کاک ئاسۆ بامۆکی و کاک زەکەریا و کاک ئاکام و کاک بەختیار کە ئەو متمانەیەیان بە من  بەخشی, لەسەر ئەساسی توانای کارکردنم لەم پرۆژەیەدا کار بکەم وە شانازی دەکەم کارێکم لە شاری هەڵەبجەی ئازیز دانراوە ، شازیەکەی تر بۆمن کارم بۆ کەسایەتیەکی گەورە و شاعیرێکی گەورە کردووە لەسەر ئەساسی توانای کارکردنم لەم پرۆژەیەدا کار بکەم وە شانازی دەکەم کارێکم لە شاری هەڵەبجەی ئازیز دانراوە ، شازیەکەی تر بۆمن کارم بۆ کەسایەتیەکی گەورە و شاعیرێکی گەورە کردووە .

ئاسۆ كاكەیی

لە هەڵەبجە پەردە لەسەر پەیكەری(ئەحمەد موختار جاف)لادرا
لە هەڵەبجە پەردە لەسەر پەیكەری(ئەحمەد موختار جاف)لادرا
لە هەڵەبجە پەردە لەسەر پەیكەری(ئەحمەد موختار جاف)لادرا
Top