كۆمپانیای ئۆپرا: سكاڵا لەسەر بەرنامەی پۆدكاست ئۆپێرامیكس تۆمار دەكات

كۆمپانیای ئۆپرا:  سكاڵا لەسەر بەرنامەی پۆدكاست ئۆپێرامیكس تۆمار دەكات

كۆمپانیای ئۆپرا وینفری سكاڵا لەسەر بەرنامەی پۆدكاست كە بە ناوی ئۆپێرامیكس تۆمار دەكات، گوایا كە گوێگران بەلاڕێدا دەبات و پێیان وایە سپۆنسەری كردووە، یان پەسەندی كردووە.
لە سكاڵایەكدا كە لە دادگای فیدراڵیی مانهاتن تۆمار كراوە، خاوەنی كۆمپانیای هارپۆ یگەیاندووە، داوای قازانج لە نووسەرانی بەرنامەكان (كێلی كارتەر-جاكسۆن و لیا رایت-ریگۆر) ناكات، هەروەها نایەوێت پۆدكاستەكە پەخشی بوەستێت، بەڵكو كۆمپانیاكە دەیەوێت ناوەكە بگۆڕێت و، دەڵێت پۆدكاستەكە و رووداوە ڕاستەوخۆكانی(ئۆپێرا) و (او) براندەكانی خاوەندارێتی هارپۆ تێك دەدەن و بە هەڵە سوود لەو ناوبانگە باشە وەردەگرن، كە وینفری دەیان ساڵە لە دروستكردنیدا بەسەری بردووە.
ماڵپەڕی (ئۆپێرامیكس) نووسەران جاكسۆن و ریگۆر وەك مێژوونووس و هاوڕێ وەسف دەكات، كە كاردەكەن بۆ ئەوەی ڕۆشنایی بخەنە سەر هەندێك لە بەناوبانگترین ئەڵقەكانی بەرنامەی گفتوگۆی وینفری، باس لە كاریگەرییە كولتوورییەكانی (شاژنە گفتوگۆكان) دەكەن.

لە چاوپێكەوتنێكی مانگی نیساندا لەگەڵ كەناڵی (NPR) ڕیگۆر وینفری بە دامەزراوەیەكی وەسف دەكات، كە لەسەر دوو قاچ دەڕوات، ئاماژەی بەوەش كردووەكە ئەمە ژنێكی ڕەشپێستە لە ساڵانی هەشتاكانی سەدەی ڕابردووەوە زاڵ بووە بەسەر زۆررێك لە فەزا و گۆڕەپانەكاندا.
ڕیگۆر لەوبارەیەوە دەڵێت: «وینفر بیانووی نییە لە رەخنەی بنیاتنەر، یان هەبوونی تێبینی، یان هەر شتێكی لەو جۆرە، بەڵكو ددانپێدانانێكە بەو دامەزراوەیەی كە ئۆپرا وینفری دەربارەی وێنە و براندی ئۆپرا وینفری بنیاتی ناوە.

Top