سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵوێزی ژاپۆن لە عێراق کۆبووەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵوێزی ژاپۆن لە عێراق کۆبووەوە

 

ئەمڕۆ دووشەممە 22/8/2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سوزوکی کۆتارۆ، باڵوێزی ژاپۆن لە عێراق کرد و لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە کرا.

باڵوێزی ژاپۆن، ستایشی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و ئاسانکاریکردن بۆ وەبەرهێنەران و پشتگیریکردنی کەرتی تایبەت، ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.

لای خۆیەوە سەرۆکی حکوومەت، سوپاسی پشتیوانیی ژاپۆنی کرد بەتایبەتی کە لە ڕێگەی ئاژانسی جایکا و بە هاوکاری و هەماهەنگیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، چەند پڕۆژەیەک لە هەرێمی کوردستان ئەنحام دەدەن، خواستی پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانیشی لەگەڵ ژاپۆن لە هەموو بوارەکاندا دووپات کردەوە.

Top