دواڕۆژەكانی بابلۆ تێكەڵەیەك لە تەكنیكە شانۆییەكان رەخنەی شانۆیی(2/2)

دواڕۆژەكانی بابلۆ  تێكەڵەیەك لە تەكنیكە شانۆییەكان  رەخنەی شانۆیی(2/2)

ئامادەكردنی/موحسین محەمەد
ژمێریار سی هەزار دۆلاری باجەكە بدزێت، دەریا كچێكە بە درۆ خۆی كردووەتە كچی بابلۆ، بۆئەوەی شوو بە ژمێریار بكات، دواتریش دەردەكەوێت، كە كچی شاگولە و، پێشتر خزمەتكار بووە لەماڵی بابلۆدا، ئەویش دەستدرێژیی كردووەتە سەری و كچێكی لێی بووە، گوایە خۆشی ویستووە، ژنە راستەقینەكەی كە ئەمە دەزانێت، ئاسایی وەری دەگرێت و باوەشی بۆ دەكاتەوە و دەیباتە ناو ماڵەكە، ل ەكێشەی كۆمەڵایەتی ڕۆژئاواییدا دوو ژن لە ماڵێكدا قەبوڵكراو نییە، لە كۆمەڵگەی كوردەواریشدا گرێیەكە ناكرێتەوە و ئاڵۆزتر دەبێت، لەبەرئەوەی بونیادی چیرۆكی شانۆگەرییەكە دەقئاوێزان و ئامادەكراوە، ڕەسەن نییە، بۆیە دەكەوێتە ناو هەر چوار بنەماكەی ئەو جۆرە كۆمێدیایە، چیرۆكی شانۆیی ڕسەن پێویستی بە ئامادەكرن، یان دەقئاوێزان نییە. شوان كەریمی دەرهێنەر لە پێناوی نمایشێكی تۆكمە، دەقێكی پڕ لە تێئاخنین كۆدەكاتەوە، بەكەرستەكانی نمایش بونیادی هونەری دادەپۆشێت، لەمەدا زۆر سەركەوتوو بوو، كوالێتی شانۆگەرییەكەی زۆر بەرزكردەوە. بەداخەوە گوتاری تراژیدیی كۆتایی قارەمانی شانۆگەرییەكە (ڕێشان حەمۆ) جەستەیەكی دیكە بوو بەسەر بونیادی نمایشەوە، ئەو گوتارە درێژەی بونیادە كۆمێدییەكەی سەرەو ژێر كرد، دەتوانم بڵێم خراپترین تێئاخنین، ئەو بەشە تراژیدییە بوو، كە دەبوایە كورت و پوخت بوایە و، ریتمە كۆمیدییەكەی نەسڕیبایەتەوە، بەڕاستی ڕێشان لە گوتارە تراژیدییەكەدا زۆر ڕاستگۆتر بوو لە ئەدا كۆمیدییەكانی، كە سەرەتاكەی زۆر وشكوبرنگ بوو.بێگومان كە دەقی شانۆیی ئەو هەموو تێئاخنینەی (اقحامات) تێدا بێت، بونیادی نمایش پڕ دەبێت لە تێئاخنین و دروستكاری و زیادەڕۆیی، ئەگەر لە سەرەتای شانۆگەرییەكەوە شۆڕ بینەوە بۆ كۆتایی، لە زۆر شوێن زەقیی زۆری پێوە دیار بوو، بەتایبەتی هەندێ لەو شوێنانەی كە مۆسیقاو گۆرانی كەلێنەكانی پڕ دەكردەوە، لەو سەت خولەكەی نمایشدا زیادەڕۆیی و كاتكوشتنی پێوە دیاربوو، بەتایبەتی ژەنینی جازەكە زۆر بوو، كە دەیویست شارەزایی ئەكتەرەكە لە ژەنینی جازەكەدا زاڵ بكات، كە كاسكەر بوو. لە دیمەنی گەڕان بەدوای شێتەكەدا، خزمەتكارەكە دەبەن، كەچی خۆی هەواڵی داوە كە شێتێك لە ماڵەكەدا هەیە! ئەو گەمە شانۆییە ڕیتمی ململانێیەكەی بەرزركردەوە، هەر كەسەو دەیویست خۆی ڕزگار بكات، كە شێتەكە نییە، شتێكی هونەریی زۆر جوان بوو، بەڵام كەموكووڕیی ئەو دیمەنەش لەوەدا بووە كە دەبوایە پۆلیسێكی نەخۆشخانەیان لەگەڵ بوایە، چونكە هێزی پۆلیس ترسەكە گەرموگوڕ دەكات، لە نێو سەعاتی یەكەمدا كۆمێدیاكە زۆر وشك بوو، بەڵام دواتر بەهۆی كردار و جووڵەی خێرای جانتاكان و هاتنە ناوەوەی چیرۆكی نوێ، بونیادی كۆمیدیاكەی گەرمتر كرد.

دواڕۆژەكانی بابلۆ  تێكەڵەیەك لە تەكنیكە شانۆییەكان  رەخنەی شانۆیی(2/2)

یەكێك لە خاسیەتەكانی ئەو جۆرە كۆمێدیایە دروستكردنی قەرەباڵغییەكی زۆرە لە بونیادی نمایشدا، لە بابلۆدا ئەمەمان بینی، چەندین چیرۆك و چەندین كەسایەتیی جیاواز زۆر بەخێرایی گرێی نوێیان پێك دەهێنا، لەوانە: لەناكاو داوا لە خزمەتكارەكە دەكرێ ببێتە زاوای بابلۆ، كە بە چەواشە سكی پڕە، بەڵام كابرا لە رووداوێكدا لەپیاوەتی كەوتووەو منداڵی نابێت، بۆیە ریسەكە لە بابلۆ دەبێتەوە بە خوری. كە خزمەتكارەكە حەبەكە بۆ بابلۆ دەهێنێت، بەڵام ئەو نایەوێت بیخوات، خزمەتكارەكە لەبەرئەوەی حەبەكەی هەڵپچڕیوە خۆی دەیخوات، ئەوەش زیادەڕۆیی و تێئاخنینێكی دیكە بوو لەو كەسایەتیەدا. گۆڕینەوەی جانتاكان كە گوایە پڕن لە پارە و دواتر دەردەكەوت پڕن لە شڕوشیتاڵ، گەمەی كۆمێدیاكە بوو، لە كۆمێدیادا هەمیشە كەسایەتیی گەمژە هۆكاری دروستبوونی چیرۆك و پێكەنین، بەڵام بۆ كەسێكی وەك بابلۆ لە دواڕۆژەكانی ژیانیدا دەچێتە خانەی دژەیەكی و زیادەڕۆیی كە گرێی سەرەكیی شانۆگەرییەكەیە. ئایا دواڕۆژەكانی كەسێكی سەركەوتوو ئەوها سەرەوژێر دەبێت؟ نووسەر و دەرهێنەر دەبێ لە ڕەوتی دەق و دەرهێناندا مەنتقییەتی ئەو ڕۆژانەمان نیشان بدات. ژنەكەی بابلۆ زۆر گەنج بوو، كەچی خۆی زۆر گەورتر بوو. بابلۆ لەوبڕوایەدایە، لە دواڕۆژەكانی ژیانیشیدا هەر كەسێكی سەركەوتووە ونادۆڕێت، بەڵام لەبەرئەوەی هەموو ژیانی فێل و خیانەت بووە، دواجار دەڕوخێ و دەیبەن بۆ شێتخانە، ریتمی گێڕانەوە واقعیەكە لە ماڵەكەدا ئەوهای ئاماژە دەكرد. بیرۆكەی سەرەكیی شانۆگەرییەكە كە بە ئەدایەكی هونەری پەسندكراو هەموو شتەكانی داپۆشی. خۆزگە چیرۆكەكە لەسەرەتادا بەو شێوەیە دەبوو: بابلۆ لەماڵەكەیدا گرووپە مۆسیقییەكەی بەكرێ دامەزراندووە تا بیسەلمێنێت كە لەكۆتایی ژیانیدا كەسێكی سەركەوتووە، ئینجا لێرەوە لە ڕێگەی گرووپە مۆسیقیەكەوە بچێتە ناو ژیانی بابلۆی دەوڵەمەند، لە راستیدا ئەو ئاماژەیە هەبوو، هەمیشە بابلۆ كە لە كێشەیەك ڕزگاری دەبوو، ڕووی دەمی دەكردە موسیقییەكان، باسی بردنەوە و سەركەوتنی خۆی دەكرد لە تەنگژەكەدا.

دواڕۆژەكانی بابلۆ  تێكەڵەیەك لە تەكنیكە شانۆییەكان  رەخنەی شانۆیی(2/2)

دیمەنی یەكەم، بوونی ڕۆبەكە كە گوایە بابلۆ لە خەودایە، ڕەنگە هەموو ئەوانەی ڕوودەدەن تەنیا خەونێك بێت، ئەومە سەرەتای شانۆگەرییەكەی وشك كرد، بەڵام ئەگەر هەر لەسەرەتاوە بابلۆ لەگەڵ گرووپە مۆسیقییەكەدا بكەوتبایە ململانێ، وەكو:ـ من ئێوەم بەكرێ گرتووە دەبێ هاوكارم بن، كە كەسێكی سەركەوتووم، هەرگیز نادۆڕێم، ئەو سەرەتایە زۆر گونجاوتر دەبوو، بەتایبەتی بۆ ئەو شوێنەی كە گوایە كچی بابلۆ سكی پڕە، مۆسیقییەكان لەسەر یەك و خێرا ترس و چاوەڕوانی دەژەنن، بابلۆش بە توڕەیی ئاوڕدەداتەوە دەڵێت: «دەبەسە زانیمان خەتەرە». دیمەنی كۆتایی تراژیدییەكەی بابلۆ گوایە بەدار لەسەری دراوە، دوچاری نەخۆشیی دەرونی هاتووە، هەموو ئەوەی لە سەرەتاوە نمایشكرا، بووە وەهمێك لە زەینی بابلۆ بە بینینێكی واقیعی، هەڵەیەكی گەورەیە، لەبەرئەوەی مێشكی كەسێك كە زەبرێكی بەردەكەوێت دوچاری نەخۆشیی لەبیرچوونەوەی یادەوەریی دەبێت، نەك نەخۆشی واهیمە، كە هۆكاری خۆیی هەیە، لەوانە بەرزبوونەوەی گوشاری دەروونی نەك زەبر بەهۆی دار، تێكەڵبوونی ئەو دوو بابەتە لەگەڵ بابەتی سەرەتا كە دەڵێت، ئەمە خەوە، ڕەنگە ئەوەی ڕوو دەدات لە شانۆگەریەكەدا خەونێك بێت، جۆرێكە لە تەكنیكی شانۆیی بە مەبەستی گەیشتن بە بینەر و سەرلێشێواندنی بەهەڵەی زانستی، بۆیە شانۆگەرییەكە دەچێتە خانەی بینەر ئەوهای دەوێت، لێرە من مەبەستم كۆمێدیای بازرگانیی گاڵتەجاڕی نییە، بەڵكو كۆمێدیایەكی ئامانجدارە بە تەكنیكە هونەرییەكانی كۆمیدیا. لەدەرفەتێكی دیكەدا، دێمە سەر بابەتی پێوانە نوێیەكانی ئەو شانۆییە لە هەوێردا.

Top