لە مانگی حوزەیرانەوە تا ئێستا ژمارەی قوربانیانی لافاو لە سوودان گەیشتە ٧٩ کەس

لە مانگی حوزەیرانەوە تا ئێستا ژمارەی قوربانیانی لافاو لە سوودان گەیشتە ٧٩ کەس

 

 

سەرچاوە سوودانییەکان ڕایانگەیاندووە: کە لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵەوە تا ئێستا بەهۆی لافاو و بارانی وەرزییەوە لەم وڵاتەدا 79 کەس گیایان لەدەستداوە.

عەبدولجەلیل عەبدولڕەحیم ، وتەبێژی ئەنجومەنی بەرگری شارستانی سوودان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: کە لە مانگی حوزەیرانەوە بارانبارین و لافاو لەو وڵاتەدا 79 کەسی کوشتووە.  

دەشڵێت: کە لە ئەنجامی ئەو بارانانەدا 30 کەس برینداربوون و ژمارەیەک خانوو بە تەواوی وێران بوون یان بەشێکیان ڕووخاوە.

بە وتەی ئەو بەرپرسە سوودانییە، 18 پارێزگا لە سوودان جگە لە خەرتومی پایتەخت بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە زیانیان بەرکەوتووە.

هەر لەم بارەیەوە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایانگەیاندووە: كە بارانبارینی بەخوڕ لە سوودان لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا کاریگەری لەسەر ژیانی 136 هەزار هاووڵاتی هەبووە.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

 

Top