بەهۆی پێكدادانی تانکەرك و پاسێك ٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا
ڕووداوێكی دیكەی کوشندە لە پاکستان ڕوویدا و 20 كەس گیانیان لەدەستدا.
وتەبێژی پۆلیس و میدیاكانی پاکستان ڕایانگەیاند: كە لە ڕووداوێكی سەخت لە نێوان تانکەرێکی نەوتهەڵگر و پاسێکی پڕ لە سەرنشین كە لە كاتی پێكدادانەكە دەست بەجێ گڕ دەگرێت، بەلایەنی کەم20 کەس گیانیان لەدەستدا.
ئەم پێكدادانە لەسەر ڕێگاییەكی گشتیی خێرا لە نزیک شاری مولتانی ناوەندی ڕووداوە و تا ئێستا ڕوون نییە چ شتێك بووەتە هۆی ئەم پێكدادانە.
لەڕاگەیەندراوێکدا وتەبێژی پۆلیس، بەبێ ئەوەی وردەکاریی لەبارەی ژمارەی قوربانییەكان بخاتەڕوو، ئاماژەی بەوەكرد، کە پاسەكە و تانکەرەکە دوای پێکدادانەکە ئاگریان گرتووە.
بەرپرسێکی تیمەكانی فریاگوزاریی دەوڵەت بە تەلەفزیۆنی جیهانی گوت: كە تەنها ٦ سەرنشین توانیان لەم ڕووداوە سەختە ڕزگاریان بێت.
گوڵان: سەردار خەلیل