لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا لە ئیتاڵیا 125 حاڵەتی ژنکوژی تۆمارکراوە
بەپێی راپۆرتی ڕۆژنامەكانی ئیتاڵیا، بە پشتبەستن بە داتاكانی وەزارەتی ناوخۆ، لە ماوەی 12 مانگی ڕابردوودا بەگشتی 125 حاڵەتی ژنكوژی لەو وڵاتە تۆمارکراوو.
بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی ناوخۆ ئەم حاڵەتانەی توندوتیژی دژی ژنان لە 1ی ئابی 2021 تا 31ی تەمووزی 2022 ئەنجامدراون.
لە كۆی گشتیی 125 حاڵەتی ژنکوژیدا، 108 حاڵەتیان لە ئەنجامی توندوتیژی خێزانی یان توندوتیژی لەلایەن هاوسەرانی پێشوو بووە.
لەنێو وڵاتانی یەکێتی ئەوروپادا ئیتالیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆر كوشتنی ژنانی تێدا ڕوودەدات و زۆرترین ڕێژەیش لەم وڵاتەدا تۆمارکراوە.
بە سەیرکردنی ژمارەکانی ساڵانی پێشوو، لە ساڵی 2018دا 141 ژن ، لە ساڵی 2019 دا 111 ژن ، لە ساڵی 2020دا 116 ژن ، هەروەها لە ساڵی 2021دا 118 ژن لە ئیتالیا کوژراون.
گوڵان: سەردار خەلیل