بۆچی نووستنی شەو باشترە؟

بۆچی نووستنی شەو باشترە؟

 بە رای پسپۆران، كوالێتی باشی خەوی شەوانە زۆر باشترە لە پچڕكردنی خەو، یان خەوی پاش نیوەڕۆ Napping كە ئەگەر بەردەوام بێت، ئەوا ئەگەری بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن تا رێژەی 12% زیاد دەكات، هەروەها ئەگەری روودانی جەڵتەی مێشك تا رێژەی 24% بەرزدەكاتەوە. لە لایەكی دیكەوە، ئەو كەسانەی كە خۆیان رانەهێناوە لەسەر خەوی پاش نیوەڕۆ، سەلامەتترن لەم دوو گرفتە. پسپۆران جەخت دەكەنەوە كە كوالێتیی خراپی خەو بۆ تەندروستی زیانبەشخە، ئەگەر خەوی پاش نیوەڕۆ زیانیشی نەبێت، بەڵام هۆكارە بۆ تێكدانی كوالێتیی خەوی شەو. بە مانایەكی دی، لەبەر خەوی رۆژانەی پاش نیوەڕۆ، لە خەوی دروست بێ بەش دەبیت لەوكاتەی كە پێویستیت بە خەو دەبێت، واتە لەكاتی شەودا، ئەمەش كاتژمێری بایۆلۆژی لەش تێك دەدات. سوودە تەندروستییەكانی كوالێتی باشی خەوی شەوانە: بەهێزكردنی سستمی بەرگریی لەش، كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش، پاراستنی تەندروستی و لیاقەی دڵ، باشتركردنی مەزاج، بەهێزكردنی تەركیز و تواناكانی دیكەی مێشك، هەروەها بەهێزكردنی توانای بیرهاتنەوە.

Top