لە تەقینەوەک لە یەریڤان ٦ کەس بوونە قوربانی

لە تەقینەوەک لە یەریڤان ٦ کەس بوونە قوربانی

 

 

وەزارەتی فریاکەوتنی ئەرمەنستان ڕایگەیاند: تەقینەوەیەك لە فرۆشگایەكی شاری یەریڤانی پایتەختی ئەرمەنستان ڕوویدا، بەم هۆیەشەوە بەلایەنی كەم 6 كەس گیانیان لەدەستدا.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فەرمی ئەرمینیا، لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا شەش کەس کوژران و 18 کەسیش برینداربوون تا ئێستا ناسنامەی یەکێک لە قوربانییەکان نەزانراوە.

ئۆپراسیۆنی گەڕان بۆ  دۆزینەوەی ئەو کەسانەی کە لە ژێر سەقفەكەدا گیریان خواردووە بەردەوامە.

پێویستە ئاماژە بەوە بكرێت كە چەند ڕۆژێك لەمەوبەرلە مۆڵێكی بازاڕی سورمالۆی شاری یەریڤانی پایتەختی ئەرمەنستان تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویدا، ئەم مۆڵە دوو کیلۆمەتر لە یەریڤانەوە دوورە و دوای ڕووداوەكە خەڵكێكی زۆر لە ژوورەوە گیریان خواردبوو پاشان لەلایەن تیمەكانی فریاگوزارییەوە رزگار كران.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top