بەهۆی تەقەکردن حەوت کەس برینداربوون

بەهۆی تەقەکردن حەوت کەس برینداربوون

 

 

 

بەپێی هەواڵی کەناڵی 12ی ئیسرائیل، دەزگای فریاکەوتنی ئەو وڵاتە كە بە ئەستێرەی سووری داود ناسراوە ڕایگەیاند: کە بەهۆی تەقەکردن لە پاسێك لە قودس حەوت کەس بریندار بوون، هەروەها دۆخی تەندروستیی دوو كەسیان مەترسیدارە.

پۆلیسی ئیسرائیل ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کە لە نزیک مەزاری داود لە قودس لە (بەشی کۆنی قودسی داگیرکراو) تەقە لە پاسەک کراوە و چەند كەسێك لە ناو پاسەكەدا بریندار بوون.

بەوپێیەش لێکۆڵینەوە و ئۆپراسیۆن بۆ دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە  دەستی پێکردووە.

تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی ئەم  تەقەکردنەی لە ئەستۆ نەگرتووە و زانیاریی زیاتر لەم ڕووداوە نەزانراوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top