دوای بڵاوكردنەوەی ئەلبوومە نوێیەكەی، بێونسێ بـە دزی تۆمەتبار دەكرێت

دوای بڵاوكردنەوەی ئەلبوومە نوێیەكەی، بێونسێ بـە دزی تۆمەتبار دەكرێت

چەند رۆژێكە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بە هەواڵی تۆمەتباركردنی گۆرانیبێژی نێودەوڵەتی (بیۆنسێ) بە دزیكردن لە دوای بڵاوكردنەوەی ئەلبوومە نوێیەكەی بەناوی (ڕێنێسانس) سەرقاڵن.
دوای یەك رۆژ لە بڵاوكردنەوەی ئەلبوومەكەی بێونسێ، گۆرانیبێژی ئەمریكی (كێلیس) لە پۆستێكدا كە لەلایەن هەوادارانی لە ئینستاگرام بڵاوی كردووەتەوە، لە ئاهەنگێكدا كە بەبۆنەی هاوكاریی نێوان ئەو دوو گۆرانیبێژە رێك خرابوو، نووسیویەتی: «عەقڵی منیش ناتوانێت تێبگات، نەبوونی ڕێز و نەزانیی رەها، كە ئەم سێ كەسە (واتە بیۆنسێ و فارێل ویلیامز و چاد هوگۆ) پیشانیان دا، سەرسوڕهێنەرە.»

ئاماژەی بەوەش كردووە: «من وەك هەموو كەسێك لەو بارەیەوە دەمزانی، هیچ شتێك بەو شێوەیە نییە كە دەردەكەوێت، هەندێك كەس لەم بوارەدا بێ ڕۆحن و دەستپاكییان نییە و توانیویانە هەمووان فریو بدەن».
هەوادارانی كیلیس لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەگەڵ لێدوانەكەی كاردانەوەیەكی باشیان هەبوو، یەكێكیان لەبارەی پۆستەكەوە كۆمێنتێكی نووسیبوو و تێیدا دەڵێت: «ئەمە ئەو هاوكارییەیە كە جیهان پێویستی پێیەتی» كێلیس لە وەڵامدا وتی: ئەمە هاوكاری نییە، بەڵكو دزییە.

كیلیس ئیدعای كردووە كە چەند بەشێكی گۆرانییەكەی « Milkshake « بەبێ مۆڵەتی ئەو لە بەرنامەی « Energy « لە ئەلبوومە نوێیەكەی بیۆنسێ بەكار هێنراوە.
هەروەها كێلیس لە دوو گرتە ڤیدیۆییەكەیدا كە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام بڵاوی كردووەتەوە، بێزاریی خۆی دەربڕیوە، ئاماژەی بەوەش كردووە كە كێشەكەی تەنیا لەگەڵ بیۆنسێ نییە، چونكە پێشتر چەندین جار رووبەڕووی ئەم كارە دزێوانە بووەتەوە، بەڵام گلەیی ئەوەی كردووە كە ئاگاداری نەكردووەتەوە لە نیازی بەكارهێنانی گۆرانییەكەی، كە كەمترین كارە كە دەتوانێت بیكات.

Top