سەرۆک بارزانی و هادی عامری بارودۆخی سیاسیی عێراقیان تاوتوێ کرد
ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی ئابی 2022، لە سەلاحەددین سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی و دوا پێشهاتەکانی عێراق و کۆسپ و ئاستەنگەکانی بەردەم پڕۆسەی عێراق، ئاڵوگۆڕ کران.
هەر لەو دیدارەدا هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە لایەنەکان بەرەو چارەسەرکردنی کێشەکان هەنگاو بنێن و هەوڵەکانی خۆیان بۆ دەربازبوون لە قەیرانی سیاسی تەرخان بکەن.