گەڕانەوەی سەد هەزار پەنابەری ئەفریقی بۆ چاد

گەڕانەوەی سەد هەزار پەنابەری ئەفریقی بۆ چاد

 

زیاتر له 100 هه زار كه س كه به هۆی هێرشی گرووپه تیرۆریستییه كانی بۆكۆ حه رام و لقی نیجیری داعش كه ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتبوو، گه ڕانه وه بۆ چاد.

جەنەڕاڵ عەبدولخلیفە ئیبراهیم فەرماندەی هێزی ئەركی هاوبەشی فرە نەتەوەیی (MNJTF) ڕایگەیاند: کە سەرکەوتنی گەورەیان لە شەڕی دژی  گرووپە تیرۆریستییەکانی بۆکۆ حەرام و لقی نیجیری داعش (ISWAP)  لە حەوزی دەریاچەی چاد بەدەست هێناوە.

ئیبراهیم ئاماژەی بەوەدا کە زیاتر لە 100 هەزار کەس کە بەهۆی هێرشە تیرۆریستیەکانەوە لە ناوچەكە هەڵاتبوون گەڕاونەتەوە ماڵە و حاڵی خۆیان و گوتی: ئێستا دۆخەكە باشترە و هێرشەکان و بەو هۆیەشەوە زیانەکان کەمبوونەتەوە.

جەختیشی کردەوە کە شەڕی دژی تیرۆر لە هەرێمەکە بەردەوامیی دەبێت.

پێویستە ئاماژە بەوە بكرێت كە بۆکۆ حەرام لە ساڵی 2000دا بوونی خۆی لەم ناوچەیەی ئەفریقادا ڕاگەیاند و لە ساڵی 2009ەوە بە ئەنجامدانی کردەوەی توندوتیژی زیاتر لە 20 هەزار کەسی کوشتووە.

لە لایەکی دیکەوە وڵاتانی چاد و نیجەر و نایجیریا و کامیرۆن و بێنین هاوپەیمانییەکیان لە هێزە فرەنەتەوەییەكان پێکهێناوە بۆ ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی دژ بەو گروپە بۆ بەرپەرچدانەوەی بۆکۆ حەرام.

 ئەو گروپە تیرۆریستییە لە ساڵی 2015ەوە لە کامیرۆن، بێنین، چاد، نیجەر و نایجیریا کاری تیرۆریستییان ئەنجام داوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top