یــه‌ك پۆشی هه‌نگاوێكی پێویست به‌ره‌و نه‌مانی چینایه‌تی ...
(*)
سیسته‌می یه‌ك پۆشی بابه‌تێكی گرنگ و گشتگیره، له ئێستادا وتوێژی زۆری له‌سه‌ره، هه‌موومان ده‌زانین به‌هۆی كۆمه‌ڵێ هۆكاری لابه‌لا له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا قه‌یرانی دارایی به‌رۆكی زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانی گرته‌وه به عێراق و هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و هه‌ڵكشان و داكشانی نرخی نه‌وت، هه‌موو ئه‌وانه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر دۆخی ئابووری وڵات و كۆمه‌ڵگه و تاكیش دروست كرد، له هه‌رێمی كوردستانیش هاتنی داعش و بڕینی قوتی خه‌ڵك له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ند و بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا دۆخی ئابووری خێزانه‌كانی به ناهه‌وسه‌نگی هێشته‌وه، ئه‌و خێزانانه‌ش كه منداڵی قوتابییان هه‌بوو به تایبه‌ت قوتابی زانكۆ باری شانیان قوڕستر بوو، له كاتێكدا جیهان به گشتی له كێبڕكێدایه له‌گه‌ڵ مۆدێل و مۆدێلكاری به تایبه‌ت له رووی جلوبه‌رگه‌وه، لێره‌وه دۆخێكی ناخۆش بۆ قوتابییه هه‌ژار و ده‌ستكورته‌كان له نێو زانكۆكانی كوردستان هاته پێشه‌وه، به‌ڵام له ئێستادا و به‌خۆشحاڵییه‌وه سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین بریاری دا كه‌وا بۆ سالی خوێندنی 2022-2023 له سه‌رجه‌م زانكۆكانی سه‌ڵاحه‌دین سیسته‌می یه‌ك پۆشی بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، لێره‌دا ده‌توانین بڵێین كه‌وا خوێندن به‌شێوه‌ی یه‌ك پۆشی زۆر جیاوازتر ده‌بێ، چونكه جلوبه‌رگی زانكۆیی ناسنامه‌ی قوتابییه، ئامانجی سه‌ره‌كی له پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌یی و زانستی له زانكۆدا قوتابییه و مه‌به‌ستیش له‌م پڕۆسه‌یه بریتییه له بونیاتنانی كه‌سایه‌تیی قوتابی و ئاماده‌كردنی به شێوه‌یه‌كی باش و په‌ره‌پێدانی تواناكانیه‌تی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرفت و كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كان له ژیانی زانستیدا. خوێندنی زانكۆ جیاوازتره له قوتابخانه، وه‌ك ئاشكرایه به بڕیارێك چه‌ندین ساڵه قوتابی زانكۆ ئازاده له پۆشینی جلوبه‌رگ، ئه‌مه‌ش بۆته هۆی دروست بوونی چینایه‌تی و بوونی كێشه بۆقوتابیانی كه‌م ده‌رامه‌ت كه‌وا توانایان نییه هه‌موو رۆژێك جلێكی تازه له‌به‌ر بكه‌ن، كه ئه‌مه‌ش لێكه‌وته‌ی خراپی ده‌بێت چونكه له دیدی خۆیه‌وه خۆی به‌شێوه‌كی كه‌م دێته به‌رچاو، ئه‌و خۆ به كه‌م زانینه واده‌كات كه تووشی بێ سه‌رنجی و قه‌له‌قی بێت له كاتی ده‌وام و به‌شێوه‌یه‌ك حه‌زبكات ده‌وام دره‌نگ ده‌ست پێ بكات و زوو ته‌واو بێت. خۆشبه‌ختانه ده‌توانین بلێن له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره تاڕاده‌یه‌كی باش چینایه‌تی له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان كه‌م ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها زانكۆ فۆرمێكی تری پابه‌ندبوونی پێوه دیار ده‌بێت، ناوه‌نده‌كانی زانكۆ دوور ده‌بێت له‌سه‌ر كۆیه‌ك بۆ خۆنمایشكردنی منداڵه سه‌رمایه‌داره‌كان و ئیحراج بوونی قوتابییه هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ته‌كان، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش مایه‌ی قبوڵكردن و ده‌ستخۆشییه.
(*)
ئه‌حمه‌د شه‌مزین سرێشمه‌یی به‌رپرسی ناوچه‌ی قوتابیانی شه‌مامك له لقی قه‌ره‌چوغ، كادیری به‌شی راگه‌یاندنی ناوچه‌ی شه‌مامك پ.د.ك