لە نەیجیریا بیست و حەوت تیرۆریست کوژران

لە نەیجیریا بیست و حەوت تیرۆریست کوژران

 

 

 

لە ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای نەیجیریا لە دژی ڕێکخراوی تیرۆریستی بۆکۆحەرام لەباکووری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە 28 تیرۆریست كوژران.

بەپێی میدیاكانی ناوخۆی نەیجیریا: سوپای نەیجیریا لە ناوچەی گۆزا- ی سەر بە ویلایەتی بورنۆ ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی و زەمینییان لە دژی بۆکۆحەرام ڕێکخست.

لەم ئۆپەراسیۆنانەدا 28 تیرۆریست كوژران کە یەكێكیان سەرۆکی ڕێكخراوی ئەلحاجی مۆدۆ بووە و ژمارەیەکی زۆریش لە تیرۆریستەكان بەبرینداری هەڵاتوون.

لە ساڵی 2009ەوە تا ئێستا زیاتر لە 20 هەزار کەس لە ئەنجامی کردەوە تیرۆریستییە بەکۆمەڵەکانی بۆکۆ حەرام لە نەیجیریا گیانیان لەدەستداوە.

ئەم ڕێکخراوە تیرۆریستییە لە سەرەتای ساڵانی  2000ەوە سەری هەڵداوە و لە ساڵی 2015ەوە هێرشی لە دراوسێ سنوورییەکانی ئەم وڵاتە، کامیرۆن، چاد و نیجەریا ئەنجامداوە، لەهێرشەکانی ئەو ڕێکخراوەدا لە دەریاچەی چاد بەلایەنی کەمەوە 2000 کەس گیانیان لەدەستدا.

بۆکۆ حەرام هێشتا کێشەیەکی ئەمنیی جدییە لە نەیجیریا، بەهۆی هێرش و ململانێی تیرۆریستییەكان سەدان هەزار کەس ناچاربوون لەو وڵاتە کۆچ بکەن.  

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top