ئاریاس یەكەم تراكی لە ئەڵبۆمە نوێیەكەی بڵاوكردەوە
دوای ئەوەی ئەڵبۆمێكی گۆرانی ڕاگەیاند بە ناوی(مەمنوعە ئیشقت),هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئاریاس جەوان یەك لە گۆرانییەكانی نێو ئەم ئەڵبۆمەی بڵاوكردەوە .
ئاریاس لە چانێڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب گۆرانییەكی نوێی بەناوی (تۆ جیاوازی)بڵاوكردەوە كە تراكێكە لە ئەڵبۆمە نوێیەكەی و 8 بەرهەمی گۆرانی لەخۆ دەگرێت, تێكست و مێلۆدی ئەم گۆرانییە لەلایەن خودی ئاریاسەوە ئامادەكراوەو (سوهراب جووڵ) كاری میكس و دابەشكردنی ئەنجامداوە .
ئاسۆ كاكەیی