ڕەنگ لە سرووشتدا

ڕەنگ لە سرووشتدا

فینیكونكا یاخود وینكونكا, ناوی ئەم ناوچەیە كە دەكەوێتە وڵاتی پیرۆ و بەشێكە لە زنجیرە چیاكانی ئەندێز كە بە چیای پەلكەزێڕین ناسراوە لە وڵاتی پیرۆ لە ئەمریكای باشوور .

ڕەنگ لە سرووشتدا

ئەم ناوچەیە كە شوێنێكی دڵفڕفێنە ساڵانە لە وڵاتانی جیهانەوە گەشتیارێكی زۆر ڕوو لەم شوێنە دەكەن و كاتێكی خۆش بەسەر دەبەن, بەرزایی ئەم چیا ڕەنگاوڕەنگە نزیكەی 5200 مەتر و لەسەر ڕووی دەریاوە بەرزە, هەروەها ئەم شاخە كە چەندین ڕەنگی جیاوازی لێ دەبیندرێت,هەر ڕەنگێك لە جۆرە پێكهاتەو كانزایەك دەوڵەمەندی خۆی هەیە وەك مەگنیسیۆم و كبریت و ئاسن .

ڕەنگ لە سرووشتدا

هەروەها لە وڵاتێكی دیكەو زۆر دوور لە وڵاتی پیرۆ, شوێنێكی دیكە هاوشێوەی ئەم سرووشتەیە كە ئەویش بەهەمان شێوە بۆوتە شوێنێكی سەرنجڕاكێش و ساڵانە گەشتیارێكی زۆر ڕووی لێ دەكەن .

چیاكانی دانكسیا لە وڵاتی چین, كە ئەم زنجیرە چیایە یەك لە شوێنە جیاوازەكانی جیهانەو دەكەوێتە ناو هەردوو هەرێمی سونان و لینزی لە (زهانگی) كە دیمەنەكانی هێندە ڕەنگاو ڕەنگە هاوشێوەی تابلۆیەكی شێوەكاری دەردەكەون .

ڕەنگ لە سرووشتدا

بەرزایی ئەم زنجیرە چیایە 1500 تاوەكو 2500 مەتر لەسەر ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە, هەروەها ئەم زنجیرە چیایە پانتاییەكی زۆری داپۆشیوە كە ڕووبەرەكەی دەگاتە نزیكەی 320 كیلۆمەتری چوارگۆشە .

ڕەنگ لە سرووشتدا

جیاوازییەكی دیكەی ناوچەی دانكسیا لەوەدایە كە تەنها زنجیرە چیایەك نییە, بەڵكو چەندین ئەشكەوت و دۆڵ و شوێنەواری كۆنی تێدایە .

ئاسۆ كاكەیی

ڕەنگ لە سرووشتدا
ڕەنگ لە سرووشتدا
Top