ئاریاس ئەڵبۆمێكی نوێی گۆرانی بڵاودەكاتەوە

ئاریاس ئەڵبۆمێكی نوێی گۆرانی بڵاودەكاتەوە

گۆرانیبێژی كورد(ئاریاس جەوان) ئەڵبۆمێكی نوێی گۆرانی بڵاودەكاتەوە .

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاریاس لە پێگەی خۆی لە بەشی ستۆری لە ئەنستگرام كورتە ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە كە تێیدا ڕایگەیاند لەگەڵ دەرهێنەر (ناسڕ حەیدەری) كار بۆ بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆ كلیپێكی گۆرانی دەكات,هاوكات لەو كورتە ڤیدیۆیە ئاماژەی پێدا كە ئەم بەرهەمەی گۆرانییەكە لە نێو ئەڵبۆمە نوێیەكەی بەناوی(مەمنوعە عیشت) كە 8 تراكی گۆرانی لەخۆ دەگرێت .

هەروەها ئاریاس لە نوێترین بڵاوكراوەیدا لە بەشی ستۆری لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام ناوی تراكەكانی نێو ئەڵبۆمەكەی ڕاگەیاند كە بڕیارە بەمزووانە بڵاوبكرێتەوە .

ئاسۆ كاكەیی

ئاریاس ئەڵبۆمێكی نوێی گۆرانی بڵاودەكاتەوە
Top