ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا
ئاگری مەکكینی لە دارستانی نیشتمانی کلامات لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە.
ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا لە ململانێدایە لەگەڵ ئاگری دارستانەكان، ئاگرەکەی مەککینی لە دارستانی نەتەوەیی کلامات لە کالیفۆرنیا لە کۆنترۆڵ دەرچووە زۆر ئاستەمە کۆنترۆڵ بکرێت.
ئادرین فریمن، وتەبێژی دەزگای پاراستنی دارستانەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا باسی لە وشكبوونی ناوچەكە كرد و ڕایگەیاند: کە ئەگەری هەیە بڵێسمەی ئاگرەكە بەکاریگەری زریانەکە بڵاوببێتەوە.
ڕاگەیەنرا، كە نزیکەی 400 بینا لە ژێر هەڕەشدان بەهۆی ئەو ئاگرەوە کە لە ڕووبەری 207 کیلۆمەتری چوارگۆشە لەناوچەی سیسکیو هەڵگیرساوە و فەرمانی چۆڵکردن بۆ نزیکەی 500 ماڵ دراوە.
گوڵان: سەردار خەلیل