بەنوێنەرایەتی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ، خولی هۆشیاری یاسایی بۆ مامۆستایانی ئایینی بەڕێوەچوو.

بەنوێنەرایەتی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ، خولی هۆشیاری یاسایی بۆ مامۆستایانی ئایینی  بەڕێوەچوو.


لەچوارچێوەی پڕۆژەی "نەهێشتنی دیاردەی هاوسەرگیری پێش وەختە لە هەرێمی کوردستان - عێراق" ئەمڕۆ شەممە ١ی محرمی ١٤٤٤ کۆچی، بەنوێنەرایەتی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بەرێز: (د. پشتیوان سرێشمەیی) بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران بەشداری لە کردنەوەی خولێکی یەک ڕۆژەی هۆشیاری یاسایی بۆ مامۆستایانی ئایینی کرد.
لەو خولەدا، وتارێکی پێشکەشکرد و تێیدا وێڕای بەخێرهێنانی میوانان و بەشداربووانی خولەکە، دەستخۆشی لە ڕێکخراوی "لێکۆڵەر" کرد بۆ کردنەوە و ڕێکخستنی ئەو خولە و سوپاسی کردن.
هەر لە وتارەکەیدا، تیشکی خستە سەر گرنگی کردنەوەی خولی پەرەپێدان و هۆشیاری بۆ مامۆستایانی ئایینی بە پێویستییەکی هەنووکەیی دانا و ڕایگەیاند: وەک ئەوقاف بایەخی زۆر بەسمینار، وۆرکشۆپ، خولی هۆشیاری، زانستی و ڕۆشنبیری و ... هتد دەدەین، چونکە مامۆستایانی ئایینی ڕۆڵێکی گرنگ و کاریگەر دەگێڕن، بۆیە بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و زانیاری مامۆستایانی ئایینی پێویستییەکی کۆمەڵگەیە، بۆیە درێغی لێناکەین و بەردەوام دەبین.
دواتر بەرێز: (م. ملا رسول گەزنەیی) کارگێری لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بە نوێنەرایەتی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلام وتارێکی پێشکەش کرد، تیشکی خستە سەر گرنگی ئەم جۆرە خولانەو هەروەها گرنگی ئەو هەماهەنگیەی کە هەیە لە نێوان وەزارەتی ئەوقاف و یەکێتی زانایان بۆ خزمەتکردنی مامۆستایانی ئایینی.
#شایەنی باسە، ئەو خولە بەهاوکاری سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان و پاڵپشتی دارایی پڕۆگرامی ئەورووپی هەرێمی بۆ پەرەپێدان و پاراستن بەڕێوەچوو.

Top